دواین هەواڵ

کوردستان‌

 03/05/2023

سەرۆكی حكومەتی هەرێم پێشوازی لە شاندێكی ئەڵمانی دەكات

هەرێم نیوز

سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، پێشوازیی لە شاندێكی ئەڵمانی كرد و ڕایدەگەیەنێت، "جەختمان لە گرنگیی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە کاتی دیاریکراوی خۆی لەمساڵدا کردەوە".

ئەمڕۆ چوارشەممە، مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، لە ڕێگەی هەژماری تایبەتیی خۆی، لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی فەیسبووك، بڵاویکردەوە، "ئەمڕۆ پێشوازیمان له‌ شاندێكى ئه‌ڵمانى كرد كه‌ پێكهاتبوو له‌ بەڕێزان يۆخن فلاسبارت، جێگری وه‌زيرى ده‌وڵه‌ت بۆ هاريكاريى ئابوورى و گه‌شه‌پێدان و ڤێرنه‌ر گاتسەر، جێگری وه‌زيرى ده‌وڵه‌ت بۆ كاروبارى دارايى."

وتیشی: "‎له‌ كۆبوونه‌وه‌کەدا كه‌ بەڕێزان باڵوێزى ئه‌ڵمانيا له‌ عێراق و كونسوڵى گشتيى ئه‌ڵمانيا له‌ هه‌ولێر ئاماده‌ى بوون، گفتوگۆمان لەبارەی پەرەپێدانی‌ په‌يوه‌ندييه‌كانى ئه‌ڵمانيا و هه‌رێمى كوردستان و چارەسەرکردنی کێشەکانی هەرێمی كوردستان و حکوومەتی فیدراڵی کرد."

ئەوەشی خستووەتەڕوو، "سوپاس و پێزانینمان بۆ پشتیوانیی ئەڵمانیا لە هەرێمی کوردستان دەربڕی، بەتایبەتی لە ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆریستانی داعش، هەروەها بۆ بەجێنۆسایدناساندنی کۆمەڵکوژی ئێزیدییان، خواستی حکوومەتی هەرێمی کوردستانیشمان بۆ برەودان بە پەیوەندییەکان لەگەڵ ئەڵمانیا لە هەموو بوارەکاندا دووپات کردەوە."

سەرۆكی حكوومەت ڕوونیشی كردووەتەوە، كە هەر لە كۆبوونەوەكەدا، "جەختمان لە گرنگیی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە کاتی دیاریکراوی خۆی لەمساڵدا کردەوە."
باسی لەوەشکردوە، "چاکسازییەکانی کابینەی نۆیەم، بە تایبەتی بە دیجیتەڵکردنی خزمەتگوزارییە گشتییەکان و بارودۆخی کەمپەکانی ئاوارە و پەنابەران و زەوینەخۆشکردن بۆ گەڕانەوەی ئارەزوومەندانەیان و گرنگیی جێبەجێکردنی ڕێککەوتننامەی شنگال و کاریگەرییە نەرێنییەکانی گۆڕانکاری کەشوهەوا، چەند تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکانی کۆبوونەوەکەمان بوون."

 

May be an image of 12 people, the Oval Office, dais, the Palace of the Parliament, Romania and text



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP