دواین هەواڵ

تەندروستی‌

 پێش 3 هەفتە

تەندروستی سلێمانی: توشبوون بە شێرپەنجەی کۆڵۆن زیادی کردووە

هەرێم نیوز

تەندروستی سلێمانی رایگەیاند، لەچەند ساڵی ڕابردوودا تووشبوون بەشێرپەنجەی كۆڵۆن زیادی كردووە، دەشڵێت،  ساڵی ڕابردوو (157) تووشبووی شێرپەنجەی كۆڵۆن و رێكە لەپارێزگای سلێمانی تۆماركراوە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، تێیدا هاتووە، بەپێی ئامارێكی تایبەتی بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەماوەی (12) ساڵی ڕابردوودا ژمارەی ئەو كەسانەی تووشی شێرپەنجەی كۆڵۆن و ڕێكە بوون لەپارێزگای سلێمانی زیادی كردووە و ساڵانە ژمارەی تووشبووانی ئەو جۆرە شێرپەنجەیە ڕوو لەهەڵكشانە.

ئاماژە بەوەش دراوە، بەپێی ئامارەكە ژمارەی تووشبووانی شێرپەنجەی كۆڵۆن و رێكە لەساڵی (2011) لەپارێزگای سلێمانی تەنیا (75) كەس بووە لەكاتێكدا ئێستا ژمارەی تووشبووانی ئەو جۆرە شێرپەنجەیە زیادی كردووە بۆ زیاتر لەدوو هێندە و ساڵی ڕابردوو (157) تووشبووی شێرپەنجەی كۆڵۆن و رێكە لەپارێزگای سلێمانی تۆماركراوە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP