هەرێم نیوز
حکومەتی هەرێم لەسەر کەیسی منداڵە ونبووەکانی هەڵەبجە ڕوونکردنەوە دەدات عه‌بدوڵای حاجی مه‌حمود، وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان رایگەیاند، "بۆردێكی نوێ له وه‌زاره‌ته جیاوازه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم ده‌ستده‌كرێت به كاركردن بۆ بڕیاردان له‌سه‌ر پشكنین و یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی چاره‌نووسی ڕه‌چه‌ڵه‌كی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له كاره‌ساته‌كانی كیمیابارانكردنی هه‌ڵه‌بجه و ئه‌نفال ونبوون".
راشیگەیاند: "ئه‌م بۆرده ته‌نها لایه‌نی سه‌ره‌كیه له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كه به‌رپرسیارێتی ونبووانی له‌خۆگرتووه و له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م بۆرده هیچ لایه‌نێكی فه‌رمی نییه بۆ گه‌ڕان و به‌دواداچوون له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی منداڵه ونبووه‌كان".
وتیشی كه "بۆرده‌كه كه به فه‌رمانێكی وه‌زاری له 16 ی مانگی یازده‌ی ساڵی 2022 بڕیاری له‌سه‌ر دراوه له پێنج ئه‌ندام پێكدێت، به سه‌رۆكایه‌تی وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان و ئه‌ندامێتی نوێنه‌تی چوار وه‌زاره‌تی تر كه بریتین له به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی پۆلیسی هه‌رێم وه‌ك نوێنه‌ری وه‌زاره‌تی ناوخۆ، نوێنه‌رێكی وه‌زاره‌تی داد، ڕاوێژكارێك له فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم، و ڕاوێژكارێك له وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی.
ئه‌مه سه‌ره‌ڕای ئه‌ندامێتی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كاروباری شه‌هیدانی هه‌ڵه‌بجه به وه‌كاله‌ت. ئەوەشی راگەیاند: "وه‌زاره‌تی ناوخۆ ده‌توانێت پشكنینی (دی ئێن ئه‌ی) ئه‌نجام بدات و ئامێری پێشكه‌وتویان هه‌یه ئێمه له دوای دامه‌زراندنی ئه‌م بۆرده هه‌نگاومان ناوه و ڕێكاریشمان داناوه".
ئاماژەی بەوەشکرد: "له‌گه‌ڵ كونسوڵی كۆماری ئیسلامی ئێران گفتوگۆمان كردووه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی زۆربه‌ی منداڵه ونبووه‌كان خه‌ڵكی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ن. پلانیش هه‌یه شاندێك ده‌نێرینه كۆماری ئیسلامی ئێران بۆ ئه‌وه‌ی به زووترین كات به‌دوای چاره‌نووسی مناڵه ونبووه‌كانی هه‌ڵه‌بجه‌دا بڕۆین".
ئه‌مه له كاتێكدایه كه هه‌فته‌ی ڕابردوو دادگای هه‌ڵه‌بجه بڕیارێكی ده‌ركرد له‌سه‌ر كه‌یسی هاووڵاتییه‌ك به ناوی هاوڕێ ئه‌نوه‌ر كه ده‌ڵێت هاووڵاتی هه‌ڵه‌بجه‌یه و دوای كاره‌ساته‌كه‌ی ساڵی 1988 له خێزانه‌كه‌ی دابڕاوه و له‌لایه‌ن خێزانێكی كه‌ركوكییه‌وه به‌خێوكراوه.