دواین هەواڵ

کوردستان‌

 02/01/2023

لە ساڵی 2022 دا هەناردەی هەرێم بۆ دەرەوە بەشێوەیەکی بەرچاو زیادیکردووە

هەرێم نیوز

لە ساڵی 2022 دا هەناردەی هەرێم بۆ دەرەوە بەشێوەیەکی بەرچاو زیادیکردووە، بەجۆرێک لەو ساڵەدا قەبارەى هەناردەکردن بەرزبووەتەوە بۆ  ٦٧٢ملیۆن و ٧٦٧هەزار دۆلار.

نەوزاد شێخ كامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی، ڕایگەیاند،" قەبارەی هەناردەكردن لە ساڵی ٢٠٢٢بەراورد بە ساڵی ٢٠٢١بەرزبووەتەوە و گەیشتووەتە ٦٧٢ملیۆن و ٧٦٧هەزار دۆلار و قەبارەی هاوردەش ١٥ملیار و ٤٠٣ملیۆن دۆلار بووە".

وتیشی: "لە ساڵی ٢٠٢٢وەزارەتی ناوبراو ٥٢٠٤مۆڵەتی هاوردنی شتومەك و ١٦٨مۆڵەتی هەناردەی بۆ كاڵای جۆراوجۆری كشتوكاڵی و پیشەسازی داوە. یەكێك لەو كاڵایانەی هاوردە كراوە و ساڵانە دووبارە دەبێتەوە، هێنانی ئۆتۆمبێلە؛ لە ساڵی ڕابردوودا ١٠٥هەزار و ١٢٦ئۆتۆمبێل هاوردەی ناو هەرێمی كوردستان كراون."

ئەو كاڵا سەرەكییانەی هەرێمی كوردستان لە ساڵی ٢٠٢٢هەناردەی كردوون بریتین لە: كانزا، هەنار، دۆشاوی تەماتە، تەحین، سماق، دۆشاوی جۆراوجۆر، جووجەڵە، یەدەگی ئۆتۆمبێلی تێكشكاو.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP