هەرێم نیوز
مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە سلێمانی کۆدەبێتەوە و گفتوگۆ لەبارەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ پارتی دەکات.
ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی یەکێتی بە کوردستان24 راگەیاندوە، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە، مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە شاری سلێمانی کۆدەبێتەوە و تاوتوێی دۆخی عێراق و هەرێمی کوردستان دەکرێت.
ئاماژەی بەوەشکردوە، لە کۆبوونەوەکەدا باس لە پەیوەندی یەکێتی و پارتی و دوایین گۆڕانکارییەکان دەکرێت.
هاوکات هەر ئەمڕۆ مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان بە سەرپەرشتی بارزانی کۆدەبێتەوە و پەیوەندییەکان لەگەڵ یەکێتی، چارەسەرکردنی ناکۆکییەکان، دۆخی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە تاوتوێ دەکرێن.
ئەمە لەکاتێکدایە دوێنێ تیمی یەکێتی نیشتمانی کوردستان، بەشداری کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران کرد و، کەشێکی ئەرێنی لەنێوان هەردوو تیمی پارتی و یەکێتی لە حکومەت هەیە و کۆبوونەوەش لەنێوان هەردوولادا بەردەوامە.