دواین هەواڵ

کوردستان‌

 05/12/2022

هێمن هەورامی نهێنییە گەورەکەی لەسەر سلێمانی ئاشکراکرد

هەرێم نیوز

هێمن هەورامی رایگەیاند، 40 ترلیۆن دینار لەکابینەی نۆهەمدا بۆ موچە و پرۆژەکان خەرجکراوە، 16 ترلیۆنی بۆ سلێمانی خەرجکراوە، لەکاتێکدا هەموو داهاتی سلێمانی 7 ترلیۆن دینار بووە.

هێمن هەورامی، لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ کەناڵی کوردستا ٢٤ رایگەیاند،  خەرجییەكانی حكومەت لە 240 ملیۆن دۆلارەوە بۆ 60 ملیۆن دۆلار كەمیكردەوە، هەروەها، موچەی مانگانەی هەرێم پێویستی بە 911 ملیار دینارە لەو ژمارەیە 438 ملیار دیناری بۆ سلێمانییەو 356 ملیار دینار بۆ موچەی سلێمانی لە پارەی نەوت دەدرێت.
ئاماژەی بەوەش کرد، لە كابینەی نۆیەمدا 40 ترلیۆن دینار خەرجكراوە 16 ترلیۆن دیناری بۆ سلێمانی بوە، لەکاتێکدا هەموو داهاتی سلێمانی 7 ترلیۆن دینار بووە.

لەبارەی پەیوەندییەكانی یەكێتی و پارتی وتی، "پێش روداوی تیرۆركردنی هاوكار جاف، هەڵبەزو دابەزی زۆر لە پەیوەندییەكانی یەكێتی و پارتیدا هەبون، بەڵام لەدوای ئەو روداوەوە بەداخەوە بەشێك لە برایانی یەكێتی خۆیان خراپ سەغڵەت كردوە لەم بابەتەداو زۆر كێشە دروست دەكەن، زۆر بابەتی سیاسی ئەوروژێنن، زۆر ئاڵنگاری بۆ حكومەتی هەرێم دروست دەكەن، تەنها لەپێناو ئەوەی پەردەپۆشی رەوتی تەحقیقی ئەم بابەتە بكرێت، لەكاتێكدا ئەم بابەتە نە پەیوەندی بە پارتییەوە هەیە وەكو حزب، كەسیش نەیوتوە یەكێتی وەكو حزب بەرپرسە لەم بابەتە یان كەسێك لەناو یەكێتی. ئەمە روداوێكی تیرۆریستییە لە پایتەختی هەرێمی كوردستان كراوە."

دەشڵێت، "ئەم روداوە یەكێكە لە هۆكارە ئەساسییەكانی گرژی پەیوەندییەكان و ئەو كێشانەی ئێستا دروست دەكرێن. كە پارتی بەهیچ شێوەیەك لەگەڵ پەردەپۆشكردنی هیچ روداوێكی لەو شێوەیەدا نییە. ئێمە لەگەڵ ئەوەین ئەم بابەتە ئەمنی و حكومیانە لە پڕۆسەی سیاسی و ململانێی سیاسی جیابكرێنەوە."

دەشڵێت، ئێمە و یەكێتی دو حزبی ئەساسی و شەریكی ئەساسین لەم وڵاتەدا، ئەبێ پەیوەندییەكانمان لەسەر بنەمای رێككەوتن وەكو دو حزب بن و بەرپرسیارێتییەكی هاوبەشمان هەبێت و هەوڵ بدەین ئەو كێشانەی بۆ حكومەت دروست دەكرێن بەتایبەت لەلایەن بەشێك لە برایانی بەڕێزی یەكێتییەوە، ئەم بابەتە كۆتایی پێ بێت."

هێمن هەورامی باسی لەوەش کرد، "ئەگەر چاكسازییەكانی مەسرور بارزانی نەبونایە، ئێستا قەوارەی هەرێم نەدەما."

 



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP