هەرێم نیوز
سه‌رۆكایه‌تیی دیوانی په‌رله‌مانی كوردستان رایگەیاند، جگه له په‌رله‌مانتارانی فراكسیۆنی یه‌كگرتووی ئیسلامیی كوردستان، هیچ په‌رله‌مانتارێكی دیكه ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى پێشكه‌ش نه‌كردووه.
ئەمڕۆ یەکشەمە، 4ی 12ی 2022، سه‌رۆكایه‌تی دیوانی په‌رله‌مانی كوردستان لە راگەیەنراوێکدا بڵاویكرده‌وه،تێیدا هاتووە، "ماوه‌یه‌كه لێره و له‌وێ باس له‌وه ده‌كرێت گوایه چه‌ند ئه‌ندامێكی په‌رله‌مانی كوردستان به‌نهێنی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌یان پێشكه‌ش به سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان و سه‌رۆكایه‌تیی دیوانی په‌رله‌مان كردبێت".
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردوه، تا ئێستا كه 4ی (كانونی یه‌كه‌م/12)ی 2022 جگه له په‌رله‌مانتارانی فراكسیۆنی یه‌كگرتوی ئیسلامیی كوردستان، هیچ په‌رله‌مانتارێكی تر له فراكسیۆنه‌كانی دیكه، به فه‌رمی ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌یان پێشكه‌ش نه‌كردوه".
ئەمەش له‌كاتێكدایه، پێشتر ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتار رایانگه‌یاندبو، له‌دوای 6ی 11ی 2022 ه‌وه كه ته‌مه‌نی یاسایی په‌رله‌مانی كوردستان كۆتایی دێت، موچه و ده‌رماڵه وه‌رناگرن و بایكۆتی دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مانیش ده‌كه‌ن.