هەرێم نیوز
وەزارەتی پەروەردەی رایگەیاند، پێویستە هەڵسەنگاندنی چوارەم (25 نمرە) بۆ قۆناغەکانی یەکەم، دوەم و سێیەمی بنەڕەتی، سێ رۆژ پێش تاقیکردنەوەی وەرزی یەکەم و دوەم دابنرێن.
ئەمڕۆ سێشەمە، وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە نوسراوێکدا کە ئاڕاستەی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکانی کردوە تێیدا هاتووە، نمرەی هەڵسەنگاندنی چوارەم (25 نمرە)، بۆ قۆناغەکانی یەک و دو و سێی بنەڕەتی لە سێ ڕۆژ بەر لە دەستپێکردنی تاقیکردنەوەکانی وەرزی یەکەم و دوەم دابنرێت.
ئەوەش هاتوە، پێویستە نمرەی هەڵسەنگاندن بۆ وەرزی یەکەم، لە رۆژەکانی 10، 11 و 12ی 12ی 2022دا دابنرێن.