نوسینی: زاهیر عەبەڕەش
بەر لە دۆزینەوەی کارەباو پەیدابوونی تیڤی‌و سینەما، مێژووی کلتووری گەلان پڕی بووه لە بەزمی شەوان‌و بەسەربردنی کاتی پڕ بەزم‌و خۆشی. بیریشمان نه‌چیت کۆڕی به‌زمی شه‌وان له هه‌موو ناوچه‌کانی دنیادا له چاخانه‌و قاوه‌خانه‌و دیوه‌خانەکاندا سەری هەڵداوە، به تایبه‌تی له گوندەکاندا گوێگرتن له حیکایه‌ت‌و چیرۆک پیشەی بەردەوامیان بووه. هەندێک جار حیکایەتبێژ (حیکایه‌تخوان) بە چەند شەوێک، یان بە چەند هەفتەیەک حیکایەتەکەی تەواوکردووە. حیکایەتبێژێش هە‌ر خۆی بە گۆرینی تۆن‌و ریتمی دەنگی خۆی کارەکتەرەکانی نێو حیکایەتەکەی بەرجەستە کردووە. ئەوەشمان لە بیر نەچێت هە‌ر چیرۆکێک، یان هه‌ر حیکایەتێک، بۆ خۆی درامایە. دراماش بە هەمان شێوە گێڕانەوەی چیرۆکێکە.
له مێژووی وڵاتی خۆشمان‌دا به هه‌مان شێوه که‌سێکی حیکایەتبێژ به‌ردوام حیکایه‌تی گیڕاوه‌ته‌وه؛ به ده‌نگی ئه‌فسووناوی‌و چیرۆکی سه‌رنج راکێش‌و سه‌رکه‌ش سه‌رنجی خه‌ڵکیی بۆ خۆی راکێشاوه. لەوێدا خۆی بۆتە بکەر. گوێگران‌و ئەهلی کۆڕ‌و کۆبونەوەکەش کاریان لێکراوە. کاریگەریی حیکایەتەکەیان بەسەرەوە بووە، واته که‌سی حیکایه‌تبێژ بکه‌ر بووه‌و که‌سانی نێو مه‌جلیسه‌کەش هه‌میشه بابه‌ت بوون.
بە هۆی پێشکەوتنی ژیاری مرۆڤایەتی، دۆزینەوەی کارەباو داهێنانی رادیۆ‌و تێلفزیۆن کۆڕی بەزمی شەوان‌و گوێگرتن لە حیکایەت کەمتر بۆته‌وه. بەلام مرۆڤ هەمیشە پێویستیی بە هاوسۆزی‌و هۆگری‌و گوێگرتن لە بەسەرهاتەکانی ئەوی دی هەیە. مرۆڤ ناتوانێت بە یەکجاری دەست لەو کلتووری حیکایەتگێڕانەوەیە هەڵبگرێت. به‌ڵام به هۆی گۆڕانکارییه‌کان‌و دۆزینەوەی تێکنۆڵۆجییه‌وه، بۆ نموونه: رادیۆ‌و ته‌له‌فیزیۆن، کۆڕ‌و کۆبونه‌وه گوازراوه‌ته‌وه بۆ شوێنێکی‌تر، ئه‌ویش ماڵه. ره‌هه‌ندی قسه‌که‌رو حیکایه‌تبێژ دوورکه‌وتۆته‌وه. به‌ر له دروستبوونی تەلەفیزێۆن، رادیۆ دۆزرایەوە. خەڵکیش سه‌رقاڵی گویگرتن له رادیۆ بوون. له‌مه‌وه ده‌توانین بڵێین رادیۆ سه‌ره‌تای دروستبوونی درامایه. زنجیره‌ی ته‌له‌فیزیۆنی سه‌ره‌تا له رادیۆوه سه‌ری هه‌ڵدا.
زنجیره تیڤی پێکهاتووه له چه‌ند به‌شێک، که نێوه‌رۆکێکی درامیی هه‌یه. جا چیرۆکێکی پێکه‌وه‌به‌ستراو بێت، یاخۆد ناوه‌رۆکێکی سه‌ربه‌خۆی خۆی هه‌بێت، که هه‌فتانه، یان رۆژانه په‌خش بکرێت. درێژترین زنجیره‌ی ته‌له‌فیزیۆنی، که به گاڵته‌وگه‌پ به ناوی هێمای هاتووچۆ، که مۆده‌یه‌کی دروستکراوه له ژانردا له هه‌وا‌دا، له ساڵی 1937دا بۆ یه‌که‌م جار له رادیۆ په‌خشکرا، دروست بوو، کە لە مێژووی زنجیرەی تەلەفیزیۆنیدا بە کۆنترین زنجیرەدراما دادەنرێت، کە بۆ یەکەم جار لە هەودا، واتە لە رادیۆوە بەخش دەکرێت.
کاتێکیش تیڤی ده‌دۆزرێته‌وه هه‌مان زنجیره درامای رادیۆی بۆ تیڤی تۆمار ده‌کرێت. له ساڵی 1958دا به‌م شێوه‌یه ده‌خرێته سه‌ر شاشه. به درێژترین زنجیره‌ی ته‌لفزیۆنی داده‌نرێت، که تا ئێستاش به‌رده‌وامی هه‌ر هه‌یه. تا ساڵی 2009 نزیکه‌ی پانزه هه‌زار زنجیره‌ی لێ په‌خش کراوه. واته زنجیره دراما پێش ئه‌وه‌ی له سه‌ر شاشه ببینریت، له رادیۆدا به‌رده‌وامی هه‌بووه. له ولاتانی ئه‌سکه‌ندناڤیا ژمارەیەکی زۆر زنجیره درامای درێژ نییه، که چه‌ند وه‌رزێکی خایه‌ندبیت. به‌لام به پێچه‌وانه‌وه، له ولاتانی به‌ریتانیاو ئێتالیا، له سه‌روی هه‌مووشیانه‌وه ئه‌مریکا، خاوه‌نی زۆرترین‌و درێژترین زنجیره درامایه له مێژوودا. له‌وانه (دکتۆر هۆ). له ئیتاڵیاش زنجیره درامای ئه‌خته‌بووت.
به‌ڵام ئێستا له وڵاتانی ئاسیا‌و لاتین ئه‌مریکادا بره‌و به‌و کاره ده‌ده‌ن. زۆر جار، که درێژکردنه‌وه‌ی زنجیره دراماکه سنووردار ده‌کرێت، ئەویش به هۆی به‌رزکردنه‌وه‌ی حه‌قده‌ستی کرێی به‌شدارانه. زۆر جار له زنجیره تیڤیی درێژدا لیژنه‌یه‌ک خاوه‌نی نووسینی ده‌ق‌و سکێچ‌و سیناریۆکه‌یه، نه‌ک هه‌وڵی تاکه که‌سێک. ئه‌و لیژنه‌یه به شێوه‌یه‌ک له شێوه‌کان وه‌ک لیژنه‌یه‌کی ته‌شریعی لێدێت. لێپرسراون لە هەموو بیر‌و فکرو چنینی دراماکە. ئه‌کته‌رو ریژیسۆرو هونه‌ریه‌که‌ن ته‌نها کاری راپه‌راندنیان له سه‌ره. ئه‌و ئازادییه‌یان نییه، که لێکدانه‌وه بۆ تێکسته‌که بکه‌ن.
نووسه‌رانی ئه‌و دام‌و ده‌زگاپەخشەکان دەبووایه تواناییان هه‌بووایه سکێچ‌و سیناریۆی ئه‌و زنجیره رادیۆ‌و درامایانه بنووسن، لەبەر ئەوە لە ووڵاتانی پێشکەوتوو، سه‌ره‌تای ده‌ستپێکردنی زنجیره دراما به دام‌و ده‌زگایی کراوه. سیناریۆو سکێچی زنجیره ته‌له‌فیزیۆنی‌و رادیۆیی سه‌ر به ده‌زگای به‌خشی بینراو بیستراوه، کاری هەرەوەزیە نه‌ک هه‌وڵێکی شاعیریانه‌ی تاکه که‌سی بێت.
نموونەیەک لە زنجیرە تەلەفیزێۆنیەک کە چۆن وورد و درشتی ژیانی ڕۆژانەی کۆمەڵگایەک باس دەکات.
rederiet رێدەریێت (رێدەریێت: بەزمانی سویدی بە مانی کۆمپانیای دەریاوانی بازرگانی دێت) کە زنجیرە تەلەفیزیۆنی 318 ئەلقەیی بوو کە لە ساڵی 1992 یەکەم زنجیرەی پەخشکرا و تا ساڵی 2002 بەرداوام بوو. وە درێژترین زنجیرە تەلەفیزیۆنی بوو تا ئێستا لە ووڵاتی سوید نمایش کرابێت، ئەم جۆرە زنجیرەیە سەر بە جۆرێک ژانرە و پێی دەوترێت ( sop opere ) روداوەکانی ئەم زنجیرە تەلەفیزیۆنییە لە ناو کەشتیەکدا روودەدات کە لە نێوان ستۆکهۆلم و فیلەندا و لە نیێو دەر یاچەکانی ستۆکهۆلمدا گەشت دەکات، چیرۆکەکەشی باسی خیانەت و عیشق، درۆ، خۆشەویستی و پەیوەندی هەمەجۆر دەکات، بەلام ئەوەی من مەبەستمە بیڵیم، نووسینی سینارێۆی ئەم زنجیرەیە تاکە یەک کەس نەبوو بەلکو لە تیمێک پێکهاتبوو.
سەرەڕای ئەوەی سەرجەم سیناریۆکە چیرۆکێکی دەگێرایەوە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا لە هە‌ر زنجیرەیەکدا لەسەر زمانی کارەکتەراکانەوە هە‌ر رووداوێکی گرنگ رویدابێت لە هەفتەو رۆژانەدا بۆی دەگێرایتەوە، بۆ نموونە ئەگەر هە‌ر روداوێکی لۆکا‌ڵی و جیهانی لەو هەفتەیەدا رویدابێت، دوای چەند رۆژێکی کەم لە زنجیرەکەدا باس دەکرا. سەدام حسێن یان لە ووڵاتی ئەمریکا ، هە‌ر بریارێکی بدایە یان هە‌ر روداوێکی تردوای چەند رۆژێک تێکهەڵکێشی روداوەکان دەبوو. لە یەک زنجیرەدا هەم چیرۆک و هەم رووداوەکانی هەفتەت دەبینی. واتە روداوەکان زۆر لە ژیان و پیوەندیە خێزانی و کۆمەڵایەتیەکانی سوید نزیک بوو و هۆگربوو پێانەوە. جاری وا هەبوو بینەری زیرەک شێواز و نۆسینی ئەو هەفتەیەی سیناریستەکەی هەست پێدەکرد.
سه‌ره‌تا پێم خۆشه باس له‌وه بکه‌م مێژووی زنجیره‌ی ته‌له‌فزیۆنی له که‌یه‌وه په‌یدا بووه. سه‌ره‌تای دروست بونی تیڤی ده‌گه‌ریته‌وه بۆ سالی 1927 یه‌که‌م په‌خشی له 11 ئایاری 1928 له نیۆرک ده‌بێت واته مێژووی وێنه‌ی جولاو نزیکه‌ی 85 سال ده‌بیت. ئه‌مه‌ش به به‌راو‌رد به هونه‌ری شانۆ که 2500 سال ته‌مه‌نی ده‌بێت، مێژوویەکی زۆر کورته.
چه‌ند جۆرله زنجیره تیڤی هه‌یه. که له‌سه‌ر ئه‌م بناغانه پێک هاته‌ووه
هەندێک لە باسکاران و رەخنە گران زنجیرە تەلەفزیۆنی دابەش دەکەن بەسەر چەند بەشێکدا لەوانە:
هه‌ندێکیان له سه‌ر بناغه‌ی ژانری هونه‌ری دروست ده‌بێت، واته شێوه‌ی هونه‌ری که چه‌شنێک یان هه‌ندێک جۆر تێرمی ئستاتیکی به‌کار هاتووه بۆ موتله‌قکردنی هه‌موو جۆره ده‌ربرینێک به‌شێوه‌یه‌کی هونه‌ری.
هه‌ندێکی تریان له‌سه‌ر بناغه‌ی پیشه دروست ده‌بێت یان به پیشه‌کردنی که‌سانێک له‌رووی میهه‌نیه‌وه خۆیان پێبگه‌یه‌نن و زانیاری وه‌ربگرن.
ئامانجی گرۆپ. ئامانجی گروپێک یان که‌سێک که‌بازاری کارییان هه‌بێت ریکلام بۆ شتیک بکه‌ن. .. یان ڕێکخراوێک یان گروپێکی سیاسی بن که ئامانجێکی دیاریکراویان هه‌بێت. ئه‌و گروپه ده‌یانه‌ویت چی بلێن و چی بکه‌ن؟. بێگومان چه‌ند کاته‌گۆریەکی تریشمان هه‌یه.. ته‌نه‌نه‌ت پرۆگرامی منداڵانیش سه‌ر با هه‌مان چینه.
هه‌مووشی له سه‌ر بناغه‌ی ئه‌کته‌رو تێکست و گێرانه‌وه‌یه‌کی دراماتیکیانه‌یه. لێره‌دا چه‌ند جۆرێک زنجیره تیڤی باس ده‌که‌ین و ناو ده‌هێنین جیا ده‌که‌ینه‌وه.
Action ژانره
زنجیره له‌سه‌ر بناخه‌ی پیشه وه‌ک پارێزەر advokat
به‌رنامه‌ی مندالان .. ئامنجی گروپه
زنجیره‌ی پۆلیسی .. پیشه‌یه
زنجیره‌ی کۆمیدی .. ژانره
زنجیره‌ی Dekar ترساناک، عه‌سابت. داستانی.. ژانره
زنجیره‌ی ته‌لفزیۆنی هاوده‌می به‌شێک له پرۆگرامی تەلەفزۆنیە به‌شکل و ناوه‌رۆکێکی پێکه‌وه به‌ستراو یان سه‌ربه‌خۆ به‌ڵام به‌هه‌مان دراماتۆرگی،
له پێشدا به‌وشێوه‌یه پێناسه‌ی زنجیره تی‌ڤیان ده‌کرد که ده‌توانرێت وه‌ک رۆڵبینین سه‌یر بکرێت یان وه‌ک دۆکومێنتار فیلم، به‌ڵام هه‌ندێکی تر وه‌ک نێوه‌ندی هه‌ردوکیان سه‌یری ده‌که‌ن.
Miniserier واته زنجیره تیڤی کورت که له 4ــ6 زنجیره پێکهاتووه. ئه‌مجۆره زۆر جار له زنجیره چیرۆکێکی سه‌ربه‌خۆیه. که بابه‌ته‌که‌ی له‌سه‌ر یه‌ک میحوه‌ر ده‌سوریته‌وه و ته‌نها باسی یه‌ک کێشه ده‌کات..
Reality show …Dokusåpa ئه‌م جۆره شۆیه له زنجیره‌ی جۆرێکه له ژانره‌کانی تیڤی. که باس له‌وه ده‌کات که وێنه‌ی ژیانی راسته‌قینه فیلم بکات و وێنه بگریت. ئه‌م شکله زیاتر ژیانی رۆژانه‌ی خێزان یان گرۆپێک له خه‌ڵک کۆپی بکات، فیلم بکات و وێنه بگرێت .، ئه‌م جۆره شۆیه باس له ژیانی راسته‌قینه‌ی خێزان گروپێک له خه‌ڵک ده‌کات. جا له هه‌ر شوێنیک بن قۆتابخانه، ماڵه‌وه یان شوێنی کارکردن ..گرنگترین شت ئه‌وه‌یه که تۆ وه‌ک نووسه‌ر یان وه‌ک ده‌رهینه‌ر هه‌ول نه‌ده‌یت ئاراسته‌ی رووداوه‌کان بگۆریت.. به‌ڵکو وێنه‌ی ئه‌و روداوانه ده‌گریت بێ هیچ مه‌رجێک. واته کۆپی واقیع به هه‌موو وورده‌کاریه‌کانییه‌وه، بێ هیچ ده‌ستکاریه‌ک.
ریالیتی شۆ، به‌شێوه‌یه‌کی فراوانتر لقێکه له واقعی تیڤی. که مرۆڤ له که‌ش وهه‌واو ئه‌تمۆسفیری رووداوه‌کاندا ئاراسته ده‌کرێت، چه‌ند جۆرێک له tv reality هه‌یه. که کامێرای شاراوه یه‌کێکه له‌وه‌ی که به‌راستی ڕوداوه‌کان رووده‌دات. تا ئێستاش روون نی یه له‌کویدا سنۆر بۆ tv reality داده‌نرێت
دراماتیک : دراماتیک به‌شێکه له سی به‌شه سه‌ره‌کیه‌که‌ی ژانری ئه‌ده‌بی که ئه‌وانیش ( هۆنراوه، داستان و دراماتیک ) ن. له‌راستیدا تێکستی شانۆیی و دراما به‌شێکه له‌و. سکێچی دراما‌و سیناریۆ هه‌میشه بۆ پیشاندانه نه‌ک بۆ خوێندنه‌وه.