شوان ئەحمەد کردوویەتی بە کوردی
ساڵی 1987 له‌لایه‌ن خانه‌ی زانست (ناوكا) له مۆسكۆ، كتێبێك به ناوی یه‌ڵماز گۆنایه‌وه بڵاوكرایه‌وه. ئه‌م كتێبه رۆژنامه‌نوس و سیناریستی سینه‌مایی ئازه‌ربایجانی حه‌سینۆڤ نوسیویه‌تی. كتێبه‌كه به گشتی دیدارێكی دورودرێژه كه به چه‌ند دانیشتنێك له‌گه‌ڵ سینه‌ماكاری كۆچكردوی كوردی یه‌ڵماز گۆنایدا كراوه، كاتێك كه له زینداندا بووه. ئه‌مه‌ی لێره‌شدا ده‌یخوێنیته‌وه به‌شێكه له گفتوگۆكانی ناو ئه‌و كتێبه.
***
*ناوی ته‌واوه‌تیت چییه؟
- یه‌ڵماز حه‌مید و دایكیشم ناوی ئه‌گلۆبیتۆنه.
* كه‌یی و له كوێ له دایكبوویت؟
- له ١ نیسانی ساڵی 1937 له گوندی ئینجه له دایكبووم. ئه‌م گونده بیست و حەوت كیلۆمه‌تر له شاری ئه‌زنه‌وه دووره.
* ئه‌ی بۆچی هه‌ندێك مێژوی له دایكبوونت به ساڵی 1931 ده‌نوسن؟
- ئه‌وانه‌ی وا ده‌نوسن به هه‌ڵه‌دا چوون.
* تكایه به وردی باسی منداڵی و داهێنانه‌كانی خۆتمان بۆ بكه؟
-دایك و بابم كوردن. دایكم له بنه‌ماڵه‌یه‌كی ده‌وڵه‌مه‌نده، به‌ڵام دوای له‌شكركێشی سوپای قه‌یسه‌ر له جه‌نگی جیهانی یه‌كه‌مدا، بنه‌ماڵه‌كه‌یان هه‌ڵهاتوون. باوكم به پێچه‌وانه‌وه، سه‌ر به خێزانێكی زۆر ده‌ستكورت و هه‌ژاره. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش له ته‌مه‌نی لاوێتیدا ناچار بووه كه‌س و كاری جێبهێڵێت، له ترسی تۆڵه‌كردنه‌وه‌ی خێڵایه‌تی.
به ڕێكه‌وت دایك و بابم له ئه‌زنه چاویان به یه‌ك ده‌كه‌وێت و خێزان دروست ده‌كه‌ن. له‌و كاته‌دا هه‌ردووكیان بێ ماڵ و پاره بوون، بۆیه تاماوه‌یه‌ك به كوله‌مه‌رگی ژیاون، به‌ڵام دواتر به‌خت یاوه‌ری باوكم ده‌بێت و وه‌ك وردبینێك له كۆمپانیایه‌كدا كارێكی ده‌ست ده‌كه‌وێت، ئه‌م كۆمپانیایه‌ش خاوه‌نه‌كه‌ی ده‌ره‌به‌گێكی گه‌وره ده‌بێت.
كاركردنی له‌و شوێنه‌دا گوزه‌رانی مادیان ده‌گۆڕێت. تا ته‌مه‌نی حه‌وت ساڵی منداڵیه‌كی خۆشم هه‌بوو، تا ئه‌و كاته‌ی باوكم ژنی دووه‌می هێنا. له‌و رۆژه به دواوه ژیانی خێزانی ئێمه شێواو بگره بۆ بوو به دۆزه‌خ. باوكم به‌رده‌وام له دایكمی ده‌داو هه‌ندێ جاریش له ماڵ ده‌ری ده‌كردین. ئه‌و كات خوشكێكم هه‌بوو ناوی له‌یلا بوو، دوو ساڵ له خۆم منداڵتر بوو. به‌رده‌رگای ماڵه‌كه‌مان دره‌ختێكی توو و دوو دار هه‌نجیری تێدا بوو. ئه‌و كاتانه‌ی باوكم ده‌ری ده‌كردین، له ژێر سێبه‌ری ئه‌و دارانه‌دا په‌نامان ده‌گرت.
جارێكیان هه‌رسێكمان به‌ره‌و شاری ئه‌زنه رۆیشتین، چونكه ئامۆزایه‌كی دایكم له‌وێ بوو، به درێژایی رێگاكه دایكم ده‌گریا و به گۆرانی كوردی ئه‌یلاوانده‌وه. ئه‌گه‌رچی من و خوشكه‌كه‌م زۆر به باشی كوردیمان نه ده‌زانی، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌و لاواندنه‌وانه‌دا، سه‌یری دایكمان ده‌كرد و ده‌گریاین. له‌و كاته‌دا بیرم له‌وه ده‌كرده‌وه كه نه‌هامه‌تی و قوڕ به‌سه‌ریمان دوایی نایه‌ت. خۆزگه‌م ده‌خواست بمردمایه، نه‌ك ئاوا دایكم به مه‌حزونی ببینم.
پاشان كاركردن ده‌ستی پێكرد. هه‌ر له منداڵیه‌وه و له وه‌رزی میوه و لۆكه كردن‌دا له باخ و كێڵگه‌كاندا كه‌وتمه كاركردن (دواتر یه‌ڵماز چه‌ند فیلمێك له‌مه‌ڕ تۆڵه‌ی خێڵایه‌تی و كرێكارانی لۆكه‌چنین ده‌رده‌هێنێت)، هه‌روه‌ها وه‌ك كۆڵبه‌ریش كارم كردووه.
تا له گونده‌كه‌ی خۆمان بووم، سێی سه‌ره‌تایم خوێندبوو، به‌ڵام سه‌روه‌ختێك گه‌یشتینه ئه‌زنه، خوێندنی سه‌ره‌تایی و ناوه‌ندی و ئاماده‌یم ته‌واوكرد. له‌و كاته‌دا ده‌مخوێند و ئیشیشم ده‌كرد. سه‌ره‌تا چه‌ره‌ساتم له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان ده‌فرۆشت، پاشان رۆژنامه فرۆشی و به‌قاڵیم كرد. هه‌روه‌ها له كۆمپانیاكاندا وه‌ك میكانیكیه‌كی ئامێره‌كانی كارپێكردنی سینه‌ما، كارمكردووه.
یه‌كه‌مجار ئه‌م ئیشه‌م له كۆمپانیای (ئه‌ندفیلم) ده‌ستپێكرد، ئه‌مه‌ش بۆ خۆی ستۆدیۆیه‌كی سینه‌مایی و هۆڵێكی نمایشكردنی فیلم بوو، دوای ئه‌وه له كۆمپانیای (كه‌مال فیلم) دا كارمكرد. بۆ نمایشكردنی فیلمه‌كان دێهات و دێهاتم ده‌كردو هه‌ندێ جاریش وه‌كو كۆمبارس نواندنم ده‌كرد. ده‌كرێت بڵێم (به پێكه‌نینه‌وه)، به‌مجۆره چوومه جیهانی سینه‌ماوه.
* ئه‌ی دوای ئه‌وه له كوێ درێژه‌ت به خوێندندا؟
- ساڵی 1956 چوومه كۆلێژی ماف له زانكۆی ئه‌نكه‌ره، به‌ڵام ته‌نها دوو مانگێك به‌رده‌وام بووم، چونكه هیچ كارێكم ده‌سگیر نه‌بوو بیكه‌م. له كاتێكدا ده‌بوو خۆم بژیه‌نم و یارمه‌تی خانه‌واده‌كه‌شم بده‌م. له‌و ساڵانه‌شدا خێزانه‌كه‌مان گه‌وره بووبوو، بوو بووینه چوار برا و دوو خوشك. له‌به‌رئه‌وه ناچار بووم بگه‌ڕێمه‌وه بۆ ئه‌زنه، له‌گه‌ڵ گه‌ڕانه‌وه‌شمدا ده‌ست به‌جێ له كۆمپانیایه‌كی به‌كرێدانی فیلم‌دا ده‌ستم به كاركردن كرد.
كۆتایی ساڵی 1957 گه‌یشتمه ئه‌سته‌نبول و له‌وێ له‌سه‌ر كاره‌كه‌ی خۆم له ئۆفیسی سه‌ره‌كی كۆمپانیای (دار فیلم) به‌رده‌وام بووم. ساڵی 1958 چومه كولێژی ئابوری له زانكۆی ئه‌سته‌نبول، به‌ڵام ئه‌مجاره‌شیان نه‌متوانی خوێندنه‌كه‌م ته‌واو بكه‌م، چونكه له ساڵی 1961 زیندانی کرام. ئه‌وه‌ش یه‌كه‌مجار بوو زیندانی بکرێم. دوای ئه‌وه خۆبه‌خۆی خۆم خه‌ریكی خوێندن بووم، زۆرم خوێنده‌وه و له زانكۆی ژیاندا خوێندم.
* چۆن تێكه‌ڵ به دنیای هونه‌ر بوویت؟
- به‌ر له‌هه‌ر شتێك، من له‌مه‌یاندا قه‌رزار باری دایك و باوكمم و به ئاشكرا ده‌یڵێم. ئه‌گه‌ر چی باوكم به‌رده‌وام ئه‌زیه‌تی دایكمی ده‌دا، به‌ڵام منداڵه‌كانی زۆر خۆش ده‌ویست، به‌تایبه‌ت من كه نۆبه‌ره‌ی بووم. كۆی له‌وه نه‌ده‌كرد كه دوا فلسی گیرفانی له پێناو خوێندنی مندا خه‌رج بكات.
دایكم و باوكم، جوانترین و خه‌مگیرنترین گۆرانیان به زمانی كوردی ده‌چڕی. باوكم سه‌نتوری ده‌ژه‌نی و خه‌ڵكێكی زۆر له بۆنه‌كانی جه‌ژن و زه‌ماوه‌ند و له‌دایكبوونی منداڵه‌كانیاندا بانگیان ده‌كرد، بۆ هه‌موو ئه‌و شوێنانه‌ش منی له‌گه‌ڵ خۆیدا ده‌برد.
زۆر چێژم له مۆسیقا و گۆرانیه‌كانی ده‌بینی. هه‌رچی دایكیشمه ئه‌وا به شه‌وانی درێژی زستاندا، سه‌ربورده و چیرۆكی له مێژوی كورده‌وه بۆ ده‌گێڕاینه‌وه، هه‌روه‌ها حیكایه‌ت و ئه‌فسانه‌ی كوردی بۆ باس ده‌كردین.
له كاتی گێڕانه‌وه‌ی ئه‌م شتانه‌دا ماڵه‌كه‌مان پڕ ده‌بوو له دراوسێكانمان و ئاماده‌شبون تا به‌یانی گوێ قوڵاغی ئه‌و شتانه بن. من ده‌مویست ته‌واو ئه‌و چیرۆك و حیكایه‌تانه بنوسمه‌وه، به‌ڵام له‌و كاته‌دا نوسینه‌وه‌یانم به چاكی نه‌ده‌زانی.
له گونده‌كه‌ماندا پیره‌مێردێك هه‌بوو ناوی یه‌عقوب بوو، ئه‌م پیاوه به چاكی گۆرانی ده‌چڕی و سازی ده‌ژه‌نی و شیعر و گۆرانیشی ده‌نوسی. من و ئه‌و بووینه هاوڕێ.. خۆشی ده‌ویستم و هه‌ر ئه‌ویش فێری شیعر دانانی كردم.
له سیانزه ساڵیمدا بۆ یه‌كه‌مینجار چوومه سینه‌ماو له چوارده ساڵیدا وه‌كو پێشتر بۆم باسكردی، ئامێری په‌خشكردنی فیلمم كار پێده‌كرد. پاشان وه‌ك كۆمبارسێك ده‌ستم به نواندن كرد و لەوەشدا ژیانم گۆڕانێكی تێكه‌وت.
* كه‌ی و چۆن ده‌ستت به نوسین كرد؟
- له دووه‌م ساڵی خوێندنی ئاماده‌ییدا، چیرۆكێكم بۆ نه‌شره‌ی خوێندنگاكه‌مان نوسی و چیرۆكه‌كه‌ش باسی له جوتیارێكی هه‌ژار ده‌كرد كه ژنه نه‌خۆشه‌كه‌ی ده‌بات بۆ شار. ئه‌م جوتیاره‌ش هیچ پاره و پولێكی پێنابێت، له‌به‌رئه‌وه كه‌ڵه‌شێرێك له‌گه‌ڵ ده‌ستی خۆیدا ده‌بات بۆ پزیشكه‌كه (كه به‌نرخترین شتی ئه‌و بووه)، به‌ڵام كاتێك پزیشكه‌كه ده‌زانێت جوتیاره‌كه پاره‌ی پێ نییه، هه‌ر سێكیان پێكه‌وه ده‌رده‌كات، جوتیاره‌كه و ژنه نه‌خۆشه‌كه‌یی و كه‌ڵه شێره‌كه‌شیان.
(دوای چه‌ند ساڵێك یه‌ڵماز گۆنای فیلمی مێگه‌ل ده‌رده‌هێنێت، ده‌رباره‌ی جوتیارێك كه ژنه نه‌خۆشه‌كه‌ی دەبات بۆ شار، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ڕووداوگه‌لێكی زۆر تراژیدیانه‌تردا). ئه‌م چیرۆكه‌یان بڵاونه‌كردمه‌وه، به بیانووی ئه‌وه‌ی ناوه‌ڕۆكێكی چه‌پڕه‌وانه‌ی هه‌یه. ئه‌گه‌رچی من له‌و ماوه‌یه‌دا نه‌مده‌زانی چه‌پ و چه‌پایه‌تی یانی چی.
له ساڵانی 1953 -1954، ده‌ستم به نوسینی وتار و كورته چیرۆك كرد. ئه‌م شتانه‌شم ده‌نارد بۆ گۆڤار و رۆژنامه‌كان. له ناوه‌ڕاستی ساڵی 1954، وتار و چیرۆكه‌كانم له لاپه‌ڕه‌ی ژماره‌ی تایبه‌تی رۆژی یه‌كشه‌ممانی رۆژنامه‌كاندا بڵاو ده‌بووه‌وه، له كۆتایی ئه‌و ساڵه‌دا به‌رهه‌مه‌كانم له گۆڤاره‌كانیشدا بڵاوده‌كرایه‌وه.
گرنگترین چیرۆكم كه له‌و ماوه‌یه‌دا بڵاوكرابێته‌وه، به ناوی (مه‌رگ با‌نگم ده‌كات) بوو. ئه‌م چیرۆكه باس له خۆشه‌ویستی تراژیدی دوو جوتیاری هه‌ژار ده‌كات. كوڕه گه‌نجه‌كه كاری ده‌ست ناكه‌وێت و به‌وه‌ش ناتوانێت داهاتووی خێزانه‌كه‌ی مسۆگه‌ر بكات، له‌به‌رئه‌وه خۆشه‌ویسته‌كه‌ی به جێدێڵێت. ئه‌مه‌ش ده‌بێته مایه‌ی ئه‌وه‌ی خۆشه‌ویسته‌كه‌ی خۆی بكوژێت و دوای خۆشی پارچه كاغه‌زێك جێدێڵێت كه تیایدا نوسیویه‌تی (بۆچی كوشتمت، له كاتێكدا من ده‌مویست بژیم تا تۆم خۆشبوێت).
هه‌روه‌ها چیرۆكی (سوكایه‌تی پێكردن كۆتایی بۆ نییه)، چیرۆكێكی گرنگی ئه‌و قۆناغه‌م بوو. چیرۆكه‌كه باس له كه‌سێك ده‌كات به دوای كاردا ده‌گه‌ڕێت، له‌و گه‌ڕانه‌شیدا سوكایه‌تی پێكردنێكی زۆر قبوڵ ده‌كات، سه‌رباری ئه‌وه‌ش هیچ كارێكی ده‌سگیر نابێت، هه‌ر بۆیه له به‌رزه پردێکەوە خۆی به‌رده‌داته‌وه و خۆی ده‌دات به‌ده‌م ئاوه‌وه. ئه‌م دوو چیرۆكه ساڵی 1956 له گۆڤاری (ئیتی ئۆفۆكلار - ئاسۆی نوێ)دا بڵاوكرانه‌وه.
به‌ڵام ئه‌وه‌ی هه‌رای زۆری نایه‌وه چیرۆكی (نهێنی سێ هۆكاری نادادپه‌روه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی) بوو، كه له‌ژماره 13 گۆڤاری (ئه‌نوج - توێژینه‌وه‌ی هونه‌ری)دا بڵاوبووه‌وه. ئه‌م چیرۆكه بووه قۆناغێك له ژیانی من، چونكه ڕه‌نگدانه‌وه و كاریگه‌ری زۆر به زه‌قی به سه‌ر كاروانی ژیانی داهاتووه‌مه‌وه دیار بوو.
هه‌ر بۆیه كاتێك ساڵی 1957 هاتمه ئه‌سته‌نبول، زیاتر له سی وتار و چیرۆكم بڵاوكردبووه‌وه. ئیتر هاوڕێكانم یه‌كه‌مین نازناویان پێبه‌خشیم (چیرۆكنووس یه‌ڵماز).
* ده‌كرێت ئه‌گه‌ر به كورتیش بێت، باسێكی ئه‌م چیرۆكه‌مان بۆ بكه‌یت، چونكه من ژماره‌ی ئه‌و گۆڤاره‌م هەرگیز نه‌دیووه؟
- هه‌رگیز ناشی بینیت، له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌و ژماره‌یه ڕۆشنایی نه‌بینی و چاپ نه‌كرا.. سانسۆر ڕێگه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی نه‌دا. به گشتی چیرۆكه‌كه باس له نه‌بوونی دادپه‌روه‌ری و یه‌كسانی كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌كات له وڵات‌دا. یه‌كێك ڕه‌نج ده‌دات و یه‌كێكی تر به‌ری ڕه‌نجه‌كه ده‌خوات. یه‌كه‌میان له نه‌داری و هه‌ژاریه‌كی زۆردا ده‌ژی وه‌كو مرۆڤی سه‌ره‌تایی، به‌ڵام دووه‌میان بڕوانامه‌ی به‌رز به ده‌ست دێنێت و ژیانی مسۆگه‌ره له هه‌موو ڕویه‌كه‌وه و له هه‌وڵی ئه‌وه‌شدایه، ده‌سه‌ڵاتی خۆی به سه‌ر ئه‌وی دی‌دا بسه‌پێنێت.
ئه‌ویش له ڕێگای سێ شته‌وه: (پاره و ئایین و داب و نه‌ریت). ئه‌ڵبه‌ته ڕوداوه‌كانی چیرۆكه‌كه له واقیعی ژیانه‌وه هه‌ڵێنجراوه. له‌پای نوسینی ئه‌وه‌شدا، كاتی خۆی به كۆمۆنستی تاوانباریان كردم.
* ڕۆمانه‌كانت و زۆرێك له چیرۆكه‌كانتم خوێندۆته‌وه و ته‌واوی فیلمه‌كانیشتم بینیووه و زۆر به باشیش ئاشنای ئه‌و زه‌مینه سیاسیه‌م كه تۆ كاری له‌سه‌ر ده‌كه‌یت، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ده‌مه‌وێت ئه‌و شتانه‌ی دیكه‌ش بزانم كه كاریگه‌رییان له‌سه‌ر دروستكردنی هۆشیاری تۆ هه‌بووه؟
- ئه‌و شتانه‌ی تر، ژیان و ئه‌و ژینگه‌یه‌یه كه تیایدا په‌روه‌رده‌بووم و چاوم كرده‌وه. له منداڵیمدا هه‌ستم به كوردبونی خۆم نه‌ده‌كرد، چونكه چوار ده‌وره‌كه‌م به توركی قسه‌یان ده‌كرد. لێره‌دا دووباره ده‌یڵێمه‌وه كه من به زمانی دایك كه زمانی كوردیه، خراپ قسه‌م ده‌كرد.
ئه‌و كات دوژمنایه‌تی له نێوان خه‌ڵكی تورك و كورددا، یان بڵێین سه‌یركردنی كورد و كه‌مایه‌تیه‌كانی تر (به چاوی دوژمنكارانه)، به ئاشكرا دیار بوو. ئه‌و دۆخه‌ش وایلێكردم هاوسۆز بم له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی كۆچپێكرابون و به زۆر، له سه‌ر ماڵ و حاڵی خۆیان ده‌ركرابوون.
كاتێک منداڵ بووم و له‌گه‌ڵ منداڵی خوا پێداوه‌كاندا یاریمده‌كرد، تێگه‌یشتم جیاوازی چینایه‌تی یانی چی. هاوینان دایكم بۆ دره‌و له‌گه‌ڵ باوكمدا كاری ده‌كرد و زستانانیش، خزمه‌تكاری ماڵه ده‌وڵه‌مه‌ندان بوو.
كه ته‌واو ده‌بوو، پاشماوه‌ی خواردنه‌كانی ئه‌وانی له‌گه‌ڵ خۆیدا ده‌هێنایه‌وه. ڕۆژ به ڕۆژ ده‌مزانی ئه‌مه دۆخێكی ڕسوایی و تاقه‌ت پڕوكێنه، ئه‌م هه‌سته‌ش له ناخه‌وه ده‌یخواردم.
له ڕوكه‌شدا په‌یوه‌ندی نێوان ده‌ره‌به‌گ و جوتیار له‌سه‌ر بنه‌مایه‌كی دیموكراسی دامه‌زراوه، چونكه جوتیار وه‌كو ئاغا قاوه ده‌خواته‌وه و له ڕووی یاسایشه‌وه هه‌ردووك وه‌ك یه‌كن و ته‌واوی مافه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانیان هه‌یه، به‌ڵام چه‌وسانه‌وه و سته‌مكاری ئه‌م شتانه كاریان لێناكات و به‌و شتانه ناڕه‌وێنه‌وه.
باوكم به‌رده‌وام خه‌ونی به‌وه‌وه ده‌بینی من خوێندن ته‌واو بكه‌م و پێیده‌وتم: (كوڕم بڕۆ بۆ مه‌كته‌ب و فێربه، تاوه‌كو ئێمه نه‌بیته كۆیله)، به‌ڵام نه‌یده‌زانی ڕه‌نگه مرۆڤ له كۆمه‌ڵگه‌ی بۆرژوازیدا ببێته كۆیله، ئه‌گه‌رچی خوێنده‌واریش بێت.