دواین هەواڵ

کۆمەڵایەتی‌

 1 رۆژ پێش ئێستا

بۆچی کچان لەقەفەزی کۆمەڵگە دا ناتوانن دەربازیان بێت ؟!

هاوژین محەممەد :راگەیاندنکار

گومان لەوە دانیە  ؛ژن یان کچان لەهەر کۆمەڵگەیەکدا بێت ئاوێنەی راستەقینەیە،کەراستی ئەو کۆمەڵگایەو رەوت و شێوەی ژیان و بیرکردنەوەو ئاست و  ژیاری تێدا ڕەنگ دەداتەوە بەڵام ئایا لەکۆمەڵگەی کوردیدا کچان و ژنان ئەو ئاستەیان پێدراوە؟!

لەناو کۆمەڵگەی کوردیدا بەگشتی کچان روبەروی رەخنەی کۆمەڵگەو کۆمەڵێک ئاستەنگ ئەبنەوە لەوەی ببێتە خانمێکێ کاریزما بۆ کۆمەڵگەو وەک هەر کەسێک بیەوێت خەون و ئامانجەکانی بەدیبهێنێت  هەندێک جار بۆتە ژێر  دەستەی پیاو سالاری و عەیبەی کۆمەڵگە ، بێگومان ئەمەش لەدێیکەوە بۆ دێیێکیتر و لەشارێکەوە بۆ شاڕێکیتر ئەکرێ جیاوازی هەبێ  بەڵام بەگشتی کچان زۆربەی جار ئەکەونە ژێر کاریگەری قسەی کۆمەڵگەو    دەوروبەری .

کۆمەڵێک ، ئاستەنگ وهۆکار  هەن لەبەردەمم کارکردنی کچان لەکۆمەڵگەی کوردیدا لەوانە هۆکاری سیاسی  وکۆمەڵایەتی و وئاینی و ئابوری و خوودی  کچان خۆیان و  جەستە ناسی ژنان و هتد.. نایەڵن کچان پێش بکەون بگەنە  هەوڵ و ماندوو بوون و ئامانجەکانیان.

  هەندێک لەو ئاستەنگانەش  کەژنان و کچان بۆیان دێتە پێشەوە ئاستەنگی خێزانیە  کەزۆرجار باوک و برا  هاوسەر رێگرن  مافەکانی ژنان و کچان پێشێل ئەکەن لەکاتێکدا پەیوەندی خێزان پەیوەندیەکی پیرۆزە و پڕ بایەخە، یاخود ئاستەنگی نەبوونی باری دارایە کە  خێزان یان شوێنێک نەبێ    پشتی بگرێت و لە پڕۆژەیەک یان ئامانجێکی  ئەوە چۆن ئەتوانێ  هەنگاویان بۆ بنێت  ئەمانەو چەندین ئاستەنگ و هۆکاریتر.

بەداخەوە کەزۆر جار دەوترێت نەریتی خێزان و کۆمەڵگاکەمان بەم شێوەیەیە کەئەم جۆرە نەریتەش تەنها بەسەر کچاندا جێ بەجێ دەکرێت  لەئێستادا وەک کچێک بینیومەو ئەبیستم کەرێگری لەکچێک ئەکرێ خوێندنی تەواو بکا  یان رێگر ئەبین لەچونت بۆ زانکۆ   ئاخر کچێک لەتەمەنێکی کەمدا کەچەندین هیواو ئاواتی هەیە  کەئەیەوێ لەداهاتوودا  جێ بەجێیان بکات  دەکرێ هەموو ئەمانە ببنە (خەیاڵێک)بۆی! کۆمەڵگە ودەوروبەرەکەی نەیەڵن بگاتەقۆناغی کۆتای پەیژەی ئاواتەکانی ؟!

بەڵامم جێگەی خۆشحاڵیشە  کە سەیر بکەین  بەشێکی   زۆر لەکچان  و خانمان ئەو ئاستەنگانەیان تێپەراندووە   نموونە لەهەرێمی کوردستان لە دوای ساڵی (91) سەیر کەین چەندین ژنە وەزیرمان هەیە  ،چەندین ژنە پەرلەمانتارمان هەنە کەبەبێ کۆتا چونەتە پەرلەمان  یاخود چەندین ژنە پێشمەرگەو خەباتی چەکداری ژنان و کچانمان هەیە   بۆنموونە ژنانی رۆژئاوا کەئەوانیش دراوسێ ئێمەنە  بەشێکن لەکۆمەڵگەی کوردی کە شان بە شانی  پیاوان کار ئەکەن ،یان چەندین ژنی رۆژنامەنوسمان هەنە کەلەئاستی دنیادا خەڵاتی جیهانیان وەرگرتوە نموونە؛:

(نیاز عەبدوڵڵە)وەک ژنێکی رۆژنامەنوسی بوێر و رەخنەگر و ئازاد  "لەساڵی  ۲۰۲۲ لەلایەن کۆمیتەی پاراستنی رۆژنامەنوسان "CPJ"لەئەمەریکا خەڵات کرا،
هەروەها  ژنە نوسەر و چالاکوانی کورد (چۆمان هەردی ) ژنە داکۆکیکار لەمافەکانی  مرۆڤ  توانی خەڵاتی  فەرەنسی ئەڵمانی بۆ مافی مرۆڤ بەدەست بهێنیت .



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP