دواین هەواڵ

کوردستان‌

 13 کاتژمێر پێش ئێستا

بە ئامادەبوونی سەرۆکی حکوومەت، ڕێوڕەسمی ساڵیادی شەهیدانی یەکی شوبات بەڕێوە دەچێت

هەرێم نیوز

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەشداریی ڕێوڕەسمی ساڵیادی شەهیدانی یەکی شوبات دەکات. 

21 ساڵ به‌سه‌ر كرده‌وه‌ تیرۆرستییه‌كه‌ی یه‌كی شوبات تێده‌په‌ڕێت كه‌ ده‌یان شه‌هید و برینداربوونی لێكه‌وته‌وه‌.

کاتژمێر 10:00ـی بەیانیی ئەمڕۆ شەممە، 1ی2ی2025، بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ڕێوڕەسمی ساڵیادی شەهیدانی یەکی شوبات لە هەولێر بەڕێوە دەچێت. 

لە 1ی شوباتی 2004 دوو خۆکوژ لە بارەگای لقی 2ی پارتی دیموكراتی كوردستان و مەڵبەندی 3ی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان خۆیان تەقاندەوە.

21 ساڵ لەمەوبەر و لە ڕۆژى 1ى شوباتى ساڵى 2004 تیرۆریستان لە دوو کردەوەى خۆکوژیدا لە شارى هەولێرى پایتەختى هەرێمى کوردستان (103) بەرپرسى حکوومى و سەرکردە و کادیر و پێشمەرگە و هاووڵاتییان شەهید کرد و ژمارەیەکى تریش بریندار بوون.

تیرۆریستان بەو کارەیان ئامانجیان تێکدانى ئاشتى و گیانى لێبوردەیى و خۆشییەکانى جەژن بوو، بەڵام خوێنى شەهیدان و قوربانییەکان بوونە هەوێنى زیاتر بەهێزکردنى گیانى پێکەوەژیان و تەبایى و یەکێتى ڕیزەکانى گەلى کوردستان.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP