هەرێم نیوز
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایدەگەیەنێت، بە تۆمەتی كوشتنی گەنجێك و لە لایەن نوسینگەی لێکۆڵینەوە لەتاوانەکانی كوشتن تۆمەتبارێك دەستگیركرا.
لە راگەیاندراوەکەشدا هاتوە، شەوی ڕابردوو لە گەڕەكی كانی با لەشاری سلێمانی لە ڕوداوێكدا گەنجێك بە چەقۆ كوژرا و تۆمەتبار هەڵات، دەستبەجێ هێزەكانی پۆلیس گەیشتنە شوێنی ڕوداوەكەو لێكۆڵینەوە بۆ دۆینەوەو دەستگیركردنی تۆمەتبار دەستیپێكرد، سەرەنجام توانرا لەلایەن نوسینگەی لێکۆڵینەوە لەتاوانەکانی كوشتن – بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانەوە لەماوەی كەمتر لە شەش سەعات تۆمەتبار بدۆزرێتەوەو دەستگیربكرێت.
ئاماژە بەوەشدراوە، لە ئێستادا تۆمەتبار ( ل، ت، ح ) بەبڕیاری دادوەرو بەپێی ماددەی 406 لە یاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراوەو دانی ناوە بە تاوانەكەیدا.