هەرێم نیوز
جێگری هاوسەرۆکی ئەنجومەنی سوریای دیموکرات (مەسەدە) ڕاگەیاند، "بەرێگەیەكی نادیموكراتی ئەحمەد شەرع كراوە بەسەرۆكی سوریا".
عەلی رەحمون، جێگری هاوسەرۆکی ئەنجومەنی سوریای دیموکرات (مەسەدە) لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، تا ئێستا ئەحمەد شەرع بەڵێنەکانی جێبەجێ نەکردوە و هەڵبژرادنەکەشی بەڕێگایەکى نادیموکراتى بوە، بۆیە لەشێوازی دیاریكردنەكەی وەك سەرۆكی سوریا ناڕازین.
ئاماژەی بەوەشکرد، دەبێت حکومەتی نوێی سوریا بە بەشداری هەمو پێکهاتەکان پێکبهێنرێت و پێش هەمو شتێک، پێویستە ئاگربەستێکی گشتگیر رابگەیندرێت.
ئەمەش لەکاتێکدایە، هەفتەی رابردو وتەبێژی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی ئیدارەی نوێی سوریا ئاشكرایكرد، ئەحمەد شەرع راسپێردراوە ئەركەكانی سەرۆك كۆمار جێبەجێ بكات، هەروەها ئەنجومەنی گەلی سوریا سەرجەم دەزگا ئەمنییەکان و سوپا هەڵدەوەشێنرێتەوە.