ن، بەنان فاروق
جادوو بەمانا دیارەکەی سیحر بریتیە لە کۆمەڵێک نوشتە و گرێ کە دوعای خراپی پێدەکرێت، کە کاریگەری دەکاتە سەر جەستە و دڵی کەسێک، بەوهۆیەوە کەسەکە تووشی بەڵا و ناڕەحەتی و کێشە دەبێتەوە و نەخۆش دەکەوێت و زۆر جار پێشی دەمرێت، کەسەکە توشی چەندەها شت دەکات کە کەسی جادوگەر دوعای پێ لێکردووە.
لە کۆندا و لە ئێستاشدا جادوکردن کراوە شتێکی نوێ نییە بەتایبەت لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا و کوردستانیش بەدەر نییە لەوە و لە پێشتردا بونی هەبووە و لە ئێستاشدا هەیە و زۆر بەربڵاوە بووە و خەریکە لە حاڵەتەوە دەبێتە دیاردە و چەندین خێزان و کەس بەبۆنەی جادوکردنەوە دەناڵێنن و کاریان بەتەواوی کردوەتە سەر ژیانیان.
بەزۆری لە ئێستادا و پێشتردا جاوکردن زیاتر لەناو ژناندا باو بووە و لەلایەن ژنانەوە کراوە بەتایبەتی ژنانی بەتەمەن.
ئەو کەسانەی کە جادوو دەکەن پێک دێن لە دوو جۆر جۆری یەکەمیان کەسانێکن کە بەڕاستی جاودوگەرن و جادوو و نوشتە لە خەڵکی دەکەن و چەندین کەس بەمەبەستی کردنی جادوو سەردانیان دەکەن و جادووی خۆیان دەکەن لەبەرامبەر بڕێک پارەدا بۆیان ئەنجام دەدرێت، جۆری دووەمیان کە کەسانێکن جادووگەر نین بەڵام لەژێر ناوی جاووکردندان و خەڵکی فریودەدەن و زانیاری و بابەتی تایبەتی خەڵکی لەژێر ناوی جادوگەر و شێخ لێیان وەردەگیرێت و دواتر نەک جادووەکە ناکەن بەڵکو بەبۆنەی ئەو زانیارییانەی کە لە کەسەکە دەستیان کەووتووە هەڕەشە لە کەسەکە دەکەن و داوای پارە و ئیلاقەی ناشەرعی لە ژنان دەکەن، بەشێکی زۆری ژنانیش کەوتونەتە ناو داوی جاودوکەرانی ساختەکار و تووشی کێشەی زۆر گەورە بونەتەوە و کەیسەکانیان براوەتە دادگا و سکاڵایان تۆمارکردوە لەسەر جادوگەرەکە، پیاوانیش بەدەر نین لەوەی بچنە لای جادوگەر کێشەکانیان بەپێی بەدواداچونی من پیاوانیش هەن کە چونەتە لای جادوگەر بەڵام ژنان زیاتر دەچن و توشی کێشە دەبنەوە.
ئەو کەسانەی کە جادوودەکەن زیاتر لە ڕەگەزی نێرن و بەشێکی کەمیان لە ڕەگەزی من بەپێی بەدواداچوونی من کە کردومە بۆ ئەم بابەتە.
جادوکردن و کاری جادوگەری هەم ئەو کەسەی کە جادوەکە دەکات واتە جادوگەرەکە هەم ئەو کەسەی کە دەچێتە لای جادوکەرەکە لە دینی پیرۆزی ئیسلامدا گوناحکارێکی گەورەن و لە دینی ئیسلامدا جادوکردن و چونە لای جادوگەر بۆ جادوکردن حەرامە، کە گوناحەکە دوای شەریک پەیداکردن بۆ خودا دووەم گوناحە لە دینی ئیسلامدا، جادوکردن بە وشە باوەکەی سیحر لە دیندی ئیسلامدا بە كارێكی هاوبەش لەنێوان ساحیرەكە و شەیتان دادەنرێت, كە هاوكاری و یارمەتی یەكتر دەدەن لەسەر شیرك (هاوبەشی بۆ خودا پەیداکردن) و كوفر و تاوان و سەرپێچی و دەستدرێژی، وە بەڵگەش لەسەر حەرامێتی سیحر وەكو ئایەتی: [وَلَا يُفْلِحُ السَّاحِرُ حَيْثُ أَتَى (69)] (طه) يان ئایەتێکى تر: [وَلَكِنَّ الشَّيَاطِينَ كَفَرُوا يُعَلِّمُونَ النَّاسَ السِّحْرَ] (البقرة: 102).
وە بەڵگەش لە سوننەتدا پێغەمبەری خوا ﷺ دەفەرموێت: " اجْتَنِبُوا السَّبْعَ الْمُوبِقَاتِ قَالُوا يَا رَسُولَ اللَّهِ وَمَا هُنَّ قَالَ الشِّرْكُ بِاللَّهِ وَالسِّحْرُ وَقَتْلُ النَّفْسِ الَّتِي حَرَّمَ اللَّهُ إِلَّا بِالْحَقِّ وَأَكْلُ الرِّبَا وَأَكْلُ مَالِ الْيَتِيمِ وَالتَّوَلِّي يَوْمَ الزَّحْفِ وَقَذْفُ الْمُحْصَنَاتِ الْمُؤْمِنَاتِ الْغَافِلَاتِ " (متفق علیە)
واتە: دووربكەونەوە لە حەوت تاوانە لەناوبەرەكە, وتیان كامانەن ئەو تاوانانە ئەی پێغەمبەری خوا، فەرمووی شیرک (هاوبەشی پەیداکردن بۆ خودا)، جادوکردن، کوشتنی کەسێک کە خودا حەرامی کردبێت، خواردنی بەرتیل، خواردنی ماڵی هەتیوو،.......
نەک تەنها لە دینی ئیسلامدا جادوو کارێکی نەشیاو و گوناحە بەڵکو لە یاساشدا کارێکی نەشیاوە و ئەو کەسەی کە ئەو کارە دەکات سزا دەدرێن، بەڵام یاسایەکی تایبەت نییە بۆ ئەو کەسانەی کاری جادووکردن دەکەن بۆ سزادانیان، بەڵکو بەپێی یاسای فێل و تەڵەکەی کە ماددەی ٤٥٦ دەکات سزا دەیانگرێتەوە چونکە جادوکردن دەچێتە قاڵبی فێڵکردن لە خەڵکی و کەسی جادوگەر لەبەرامبەر جادوەکەدا پارە وەردەگرێت، وە هەروەها دەقی ماددەکەش بەم شێوەیەیە:
١. سزا دەدرێت بە بەندکردن ئەو کەسەی کە گەیشتبێتە وەرگرتنی ماڵێکی گوازراوە یان دەستدار (حیازە)ی ماڵێکی گوازراوەی کەسێکی تری گواستەوە بۆ خۆی یان بۆ کەسێکی تر بەیەکێک لەم ڕێگایانەی خوارەوە:
أ. بەبەکارهێنانی ڕێگەکانی فێڵکردن.
ب. لەڕێگەی بەکارهێنانی ناوێکی درۆینە یان سیفەتێکی ناڕاست یان باسکردنی شتێکی درۆینە سەبارەت بە ڕووداوێکی دیاریکراو ئەگەر ئەم کارەی ببێتە هۆی هەڵخەڵەتاندنی تاوان لەسەر کراو و هانی بدات بۆ ئەوەی کە ماڵەکەی پێبدات.
٢. هەمان سزای دەبێ ئەو کەسەی کە بەیەکێک لە ڕێگەکانی پێشو توانیبێتی هەستێ بە گواستنەوەی دەستداری پاڵپشتییەکی ئاماددەی قەری گواستبێتەوە یان وەریژگرتبێ یان هەڵسوکەوتی کرد بە ماڵێکەوە یان ئەستۆپاکی یان پاڵپشتییەکی تر کە بتوانرێ بەکاربهێنرێ بۆ سەلماندنی مافەکانی خاوەنداریەتی یان هەر مافێکی تری عەینی یاخود بەیەکێک له ڕێگەکانی پێشو گەیشتبێتە ئەوەی کەسێکی تر ناچار بکات بۆ واژو کردنی ئەم پاڵپشتیە یان لەناوی بەرێت یان بیفەوتێنێ یان هەمواری بکاتەوە.
سزای ئەو کەسەی کە جادوو دەکات لە یاسادا بەندکردنە کە بەندکردنیش سزاکەی لە سێ مانگ بۆ پێنج ساڵدایە.
پێویستە خەڵکی هۆشیاربکرێنەوە و چیتر باوەڕ بەو جۆرە کەسانە نەکەن کە جادوو دەکەن و خەڵکی هەڵدەخەڵەتێنن تاوەکو لە فێلکردن پارێزراو بن و توشی کێشە نەبنەوە.