هەرێم نیوز
سه‌رۆكی وه‌زیرانی ئیسپانیا، ڕایدەگەیەنێت، به هۆی ئه‌و شه‌پۆله گه‌رمایه‌ی رووی له وڵاته‌كه‌یان كردووه، 500 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، بیدرۆ سانشیز، سه‌رۆكی حكومه‌تی ئیسپانیا سه‌ردانی ناوچه‌ی ئه‌راگۆنی له باكووری وڵاته‌كه‌ی كرد، كه به هۆی ئاگرگرتنی دارستانه‌كانه‌وه زیانی زۆری به‌ركه‌وتووه.
ماوه‌ی 10 رۆژه شه‌پۆلێكی گه‌رما رووی له ئیسپانیا كردووه و به هۆیه‌وه 500 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه.
تیمه فریاگوزارییه‌كانی ده‌وڵه‌ت له ناوچه جیاجیاكان بڵاوبوونه‌ته‌وه بۆ هاوكاریكردنی ئه‌و هاووڵاتیانه‌ی به هۆی گه‌رماوه ره‌وشی ته‌ندرووستیان تێكده‌چێت.