هەرێم نیوز
ڕاوێژکاری سەربازی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان رایگه‌یاند، لە ئۆپەراسیۆنی ئەمڕۆی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و سوپای عێراقدا چیای قەرەچوغ کۆنتڕۆڵکراوه و ئەو بۆشایە ئەمنییه‌ی ھەبو نەما و ھێزی عێراقی و پێشمەرگە گەیشتنەوە یەک لەو ناوچەیە و ئەو ھەماھەنگیەش ھەنگاوێکی گرنگە.
بابەکر زێباری، راوێژکاری سەربازی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان به میدیای فه‌رمی پارتی راگه‌یاندوه، "لە ئۆپەراسیۆنی ھاوبەشی ئەمڕۆی نێوان ھێزی پێشمەرگە و سوپای عێراق توانرا کە چیای قەرەچوغ کۆنتڕۆڵ بکرێت و پاکبکرێتەوە لە داعش و چەندین مۆڵگەی داعش و تونێلی ئەوانیش دۆزراونەتەوە".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ھەنگاوێکی زۆر گرنگە و ئەو بۆشایە ئەمنیهی لە ناوچەکە ھەبو نەما و پڕکرایەوە، چونکە لە ھەردولا ھێزی پێشمەرگە و سوپای عێراق گەیشتنەوە یەک و ھیچ بۆشایەکی نێوانیان نەما، بۆیە ئەوە ھەنگاوێکی گرنگە و ئەو ھەماھەنگیە زۆر باشە و بەردەوامیش دەبێت.
ماوه‌ی دوو رۆژه هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و سوپای عێراق به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی بۆ شه‌ڕی دژی داعش له چیای قه‌ره‌چوغ ئۆپه‌راسیۆنییان ده‌ستپێكردوه، كه ماوه‌ی پێنج ساڵه چه‌كدارانی رێكخراوه‌كه چیاكه وه‌كو په‌ناگه‌یه‌ك به‌كارده‌هێنن.