دواین هەواڵ

وەرزش‌

 23/06/2022

هالێر گەییشتە دۆرتمۆند

دانەر ئەسڵان
بە مەبەستی شوێن پڕ کردنەوەی ئیرلیخ هالاندی نەرویژی کە هاوینی ئەمساڵ یانەکەی ڕووە و یانەی مانچستەر سیتی ئینگلیزی بەجێهێشت.

یانەی بروسیا دۆرتمۆندی ئەڵمانی بۆندی لەگەڵ سباستیان هالێری کۆت دیڤواری هێرشبەری یانەی ئایاکس ئەمستردامی هۆڵەندی واژوو کرد و یاریزانەکە ئەمڕۆ لە شاری دۆرتمۆند دەبێت بە مەبەستی ئەنجامدانی پشکنینی پزیشکی.

بە پێی ئەوەی بڵاو کراوەتەوە تا ئێستا بۆندی یاریزانەکە لەگەڵ دۆرتمۆند خۆی لە 35 ملیۆن یۆرۆدا دەبینێتەوە و مووچەی ساڵانەی 8 ملیۆن یۆرۆ دەبێت.

هالێری تەمەن 28 ساڵ لە ڕابردوودا یاری بۆ یانەی ئەنتراخت فرانکفۆرت کردووە و جارێکی تر لە دەرگای یانە ڕەش و زەردەکەوە دەگەڕێتەوە بۆندزلیگا.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP