دواین هەواڵ

کوردستان‌

 09/06/2022

یۆنامی راگەیەنراوێکی لەبارەی کۆبوونەوەی لەگەڵ لایەنە سیاسییەکانی هەرێم بڵاوکردەوە

هەرێم نیوز

یۆنامی رایگەیاند، نەتەوە یەکگرتووەکان بەشداری لە کۆبوونەوەی لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستانی کرد، کە لەلایەن سەرۆکی هەرێمی کوردستانەوە رێکخرابوو.

یۆنامی لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە،  گفتوگۆکان لەسەر هەڵبژاردنەکان بوون، لەوانە، رۆژی هەڵبژاردن، بازنەی هەڵبژاردن، تۆماری دەنگدەران و کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی کوردستان.

کۆبوونەوەکە،بە سەرپەرشتی نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و جێنین هێنس پلاسخارت، نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان كۆبوونه‌وه‌.

ئێوارەی ئەمڕۆ لایەن سیاسییەکانی هەرێم بەلاغی کۆتاییان بڵاوکردەوە و تێدا هاتبوو، لایه‌نه‌ سیاییه‌كان و دووپاتیان كرده‌وه‌  پاڵپشتیی هه‌نگاوه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی ده‌بن.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP