دواین هەواڵ

جیهان‌

 13/05/2022

روسیا هەرەشەی بەكار هێنانی چەكی ئەتۆمی لەرۆژئاوا دەكات

هەرێم نیوز 

نوێنەری روسیا لەنەتەوەیەگرتوەكان هەرەشەی بەكار هێنانی چەكی ئەتۆمی لەرۆژئاوا دەكات ئەگەر وڵاتەكەی دووچاری مەترسی ببێتەوە

دمیتری پۆلیانسکی، نوێنەری هەمیشەیی روسیا لە نەتەوە یەکگرتووەکان لە لێدوانێکدا بۆ رۆژنامەی "UnHerd News رایگەیاند، ئەگەر وڵاتەكەی دووچاری مەترسی ببێتەوە، ئەوا ئەگەری بەکارهێنانی چەکی ئەتۆمی بەردەستە.

وتیشی، ئەو کەسێکی سەربازی نییە و ئەرکی ئەو نییە پێشبینیکردن بخاتە روو، بەڵام بە بۆچوونی من هەڕەشەکردن لە دەوڵەتێکی ئەتۆمی هەر بە ئاسانی تێناپەڕێت.

دەشڵێت:"روسیا چەکی ئەتۆمی هەیە و  کاتێک هەڕەشە لە دەوڵەتێکی ئەتۆمی دەکرێت  پێویستە لەسەر رۆژئاوا هەموو ئەگەرەکان لەبەرچاو بگرن."



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP