هەرێم نیوز
دوای ڕاگەیەندنی هاوپەیمانێتی ڕزگاری نیشتمانی، موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی سەدر، لە پەیامێکدا ڕایدەگەیەنێت، پیرۆزبایی لە گەلی عێراق دەکەم بە بۆنەی ڕاگەیەندنی گەورەترین فراکسیۆن.
ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە، هاوپەیمانی ڕزگاری نیشتمانی، لە لایەن" پارتی و سەدر و سوننە"وە ڕاگەیەنرا و موقەداسەدر، ڕێبەری ڕەوتی سەدر لە پەیامێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تیوتەر ڕایگەیاند، پیرۆزبایی لە گەلی عێراق دەکەم بە بۆنەی ڕاگەیەندنی گەورەترین فراکسیۆن و راگه‌یاندنی ناوی پاڵێوراوانی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار و سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران.
دەشڵێت: ئەمە دەستکەوتێکی گەورەیە بۆ گەلی عێراق و ڕزگارکردنی نسشتمان، هیوادارم بەزوترین کات حکومەتی عێراق ڕابگەیانرێت.
له به‌شێكی دیكه‌ی په‌یامه‌كه‌یدا سه‌در، ڕایگەیاندووە، كه ده‌سته‌وه‌ستان نابێت، ئه‌گه‌ر كاره‌ساته‌كانی پێشوو دووباره ببنه‌وه.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، له به‌غدا به به‌شداری پارتی و كوتله‌ی سه‌در و سیاده، "هاوپه‌یمانی رزگاری نیشتمان" راگه‌یه‌ندرا.