دواین هەواڵ

عێراق‌

 10/02/2022

حاكم زاملی: دۆخی ئەمنی پارێزگای میسان خراپە و ده‌بێت لێپرسینه‌وه‌ی توند له‌گه‌ڵ تاوانباران بكرێت

هەرێم نیوز 

جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، رایگەیاند، دۆخی ئەمنی  پارێزگای میسان خراپە و ده‌بێت لێپرسینه‌وه‌ی توند له‌گه‌ڵ ئەو تاوانبارانە بكرێت كه‌ به‌رپرسیارن له‌ تێكدانی بارودۆخه‌كه‌.

حاكم زاملی، جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق  له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا هۆشداری لەدۆخی ئێستای پارێزگای میسان دەدا و رایدەگەیەنێت، ده‌بێت فه‌رمانده‌ ئه‌منییه‌كان لێپرسینه‌وه‌ی توند له‌گه‌ڵ تاوانباران یان تیرۆرسته‌كان ئه‌نجامبده‌ن كه‌ به‌رپرسیارن له‌ تێكدانی بارودۆخه‌كه‌.

جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، داواشی له‌ سه‌رۆك هۆز و هاوڵاتیانی ره‌سه‌نی عێراقی كردوە، دانایی و هێمنی زاڵ بكه‌ن و ده‌نگی هۆشیاریی بڵاوبكه‌نه‌وه‌ بۆئه‌وه‌ی خوێنی خه‌ڵكی وڵات و تائیفیه‌ت یه‌كبخه‌ن و چیتر خوێن نه‌ڕێژن. 

راشیگەیاندوە، گرنگه‌ وه‌ڵامی ئه‌و ده‌ستپێشخه‌ریانه‌ بدرێته‌وه‌ كه‌ له‌لایه‌ن هه‌ندێك له‌ كه‌سایه‌تی ئاینی و سیاسییه‌كانه‌وه‌ خراونه‌ته‌ڕو، له‌پێشی هه‌مویانه‌وه‌ ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ی موقته‌دا سه‌در رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در كه‌ په‌یوه‌سته‌ به‌ پێكهێنانی شاندێكی باڵا بۆ هێوركردنه‌وه‌و چاره‌سه‌ركردنی ناكۆكییه‌كان و تێپه‌ڕاندنی به‌مه‌ترسی و كۆتایهێنان به‌ ئاژاوه‌ و پاراستنی ئاشتی كۆمه‌ڵایه‌تی.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP