هەرێم نیوز
دەستەى وەبەرهێنان، رایدەگەیەنێت؛ لە 2021 دا،
مۆڵەتمان بە 68 پڕۆژەى وەبەرهێنان داوە. دەشڵێت: ساڵى 2021، ساڵێکى باشبووە بۆ وەبەرهێنان.
لە کۆنگرەیەکى رۆژنامەوانیدا، محەمەد شوکری، سەرۆکى
دەستەى وەبەرهێنانى هەرێمى کوردستان ئامارى کارو چالاکییەکانیان بۆ 2021 و پلانەکانیان
بۆ ساڵى 2022 خستەڕو و رایگەیاند: ساڵى 2021 ساڵێکى باشبووە بۆ وەبەرهێنان لەبەر
ئەوەى ئەو پارەیەى لە وەبەرهێناندا خەرجکراوە نزیک بووە لەو پارەیەى کە لە ساڵى 2013
دا بۆ وەبەرهێنان خەرجکراوە کە ئەو ساڵە تۆپى وەبەرهێنان بووە لە هەرێم.
ئاشکرایدەکات، لەساڵى 2021دا، مۆڵەتیانداوە بە 68
پڕۆژەداوە بە گوژمەى هەشت ملیار و 500 ملیۆن دۆلار، زۆربەى ئەو پڕۆژانەى مۆڵەتیان پێدراون
لە سێکتەرى کشتوکاڵى و پیشەسازى و گەشتوگوزار بووە و تەنها سێ پڕۆژەى نیشتەجێبون مۆڵەتى
پێدراوە.
وتیشى،" 902 پڕۆژەى دیکەى وەبەرهێنان بە
گوژمەى 20 ملیار دۆلار، پەسەندکراون، هیوادارین لە رێگەى ئەو پڕۆژانە قەبارەى وەبەرهێنان
گەشە پێبدەین و دەرفەتى کارى زیاتر بڕەخسێنین و دەبێت لە هەر پڕۆژەیەکیشدا 75%ى دەستى
کارى ناوخۆیى بێت.
دەشڵێت: لە 2022دا، نۆ ناوچەى پیشەسازى گەورە لە
هەرێمى کوردستان بەمەبەستى جۆراوجۆرکردنى داهات دروست دەکرێت.
جەختى لەوەشکردەوە، هەر پڕۆژەیەکى وەبەرهێنان لە
کابینەى نۆ مۆڵەتى پێبدرێت دەبێت لە کاتى خۆیدا تەواو بکرێت.