فیلمی سینەمایی 'Red Notice' وەک پڕبینەرترین فیلمی
سینەمایی لە مێژووی تۆڕی نێتفلێکسدا ناسێندراوە کە 328.8 ملیۆن کاژێر بینراوە.
ئەم بەرهەم توانی پێش
فیلمی سینەمایی 'Bird Box' بکەوێت کە پێشتر
ئەو نازناوەی هەبوو و 282 ملیۆن کاژێر بینرابوو.
لە فیلمی ئەکشن 'Red Notice' کە دوێن جۆنسن ناسراو
بە 'ذە رۆک' رۆڵی سەرەکی دەگیڕێت، لە 50٪ بەکارهێنەرانی نێتفلێکس فیلمەکەیان بینیوە.
لەلایەکی دیکەوە نێتفلێکس
ئاشکرای کردووە، بەشی دووەمی ئەم بەرهەمە سینەماییە بەرهەمدێنێت، ئەویش بەهۆی سەرکەوتنی
بەشی یەکەمی.
ئەم بەرهەمە سینەماییە
تیشک دەخاتە سەر ئاگادارکردنەوەیەکی جیهانی لەبارەی ترسناکترین تاوانبارە داوکاراوەکان
لەلایەن ئینتەرپولەوە، بەڵام بەهۆی دزییەکی گەورەوە، نووسینگەی لێکۆڵینەوەی فیدراڵی
پەنا دەباتە بەر هاوکاریی دوو تاوانباری پێشوو بۆ دەستگیکردنی ئەو تاوانبارە
داوکاراوەکان.
دوێن جۆنسن ئەکتەری ئەمریکی
– کەنەدی، لە 2 ئایاری 1972 لە دایکبووە، ئەکتەر و بەرهەمهێنەری سینەماییە و یاریزانی
خانەنشینکراوی زۆرانبازی ئازادە و نازناوی زە رۆکی هەیە.
زە رۆک، لە 1999 دەستی
بە نواندن کردووە و لە 2004 لە زۆرانبازی ئازاد دوورکەوتووەتەوە، لە دەیان فیلمی سینەمایی
و زنجیرەی تەلەڤزینۆیدا رۆڵی گێڕاو، 'The
Scorpion King'، 'The
Mummy Returns' و ' Journey 2' لە فیلمە بەناوبانگەکانییەتی.
داهاتی فیلمەکانی ئەو
ئەکتەرە لە ئەمریکای باکوور زیاتر لە سێ ملیار و 500 هەزار دۆلاری ئەمریکییە و
داهاتیان لە سینەماکانی جیهاندا 10 ملیۆن و 500 هەزار دۆلارە.