دواین هەواڵ

کوردستان‌

 07/04/2021

وەزارەتی رۆشنبیری، سێ‌ بەرنامی كەناڵەكانی كۆڕەك و نێت تیڤی و كورد ماكسی راگرت

هەرێم نیوز

وەزارەتی رۆشنبیری حكومەتی هەرێمی كوردستان، بەهۆی كچە مۆدیلەكانەوە سێ‌ بەرنامەی كەناڵەكانی كوردماكس، نێت تیڤی و كۆڕەك-ی ڕاگرت .

بەپێی نوسراوێكی فەرمی وەزارەتی رۆشنبیری هەرێمی كوردستان، كە ئاراستەی هەرسێ‌ كەناڵی (نێت تیڤی و كورد ماكس و كۆڕەك) كراوە، تێيدا ئاگاداركراونەتەوە بە ڕاگرتنی بەرنامەكانی (شۆمەگەزین، لە كوردماكس و نێت گرام، لەنێت تیڤی و نایت شۆ لە كۆڕەك).

لە نوسراوەكەدا وەزارەتی رۆشنبیری ئاماژەى بەوەداوە: "گفتوگۆكانی ناو ئەو بەرنامانە كە لەگەڵ كچە مۆدیلەكان سازدەكرێت دورن لەهەمو بەهایەكی كۆمەڵایەتی و نەریتی كۆمەڵگا. 

وەزارەتی رۆشنبیری ئاشكراشیكردوە، لەسەر ئەو بەرنامانە سكاڵایەكی زۆریان ئاراستە كراوە . 






Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP