دواین هەواڵ

جیهان‌

 15/09/2023

جۆو بایدن لە ساڵیادی مردنی ژینا بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە

هەرێم نیوز

جۆ بایدن، سەرۆكی ئەمریكا بەبۆنەی ساڵوەگەڕی گیان لەدەستدانی ژینا ئەمینی و ناڕەزایەتییە پڕ توندوتیژییەكانی ساڵی رابردووی ئەم وڵاتە، پشتیوانی بۆ ئێرانییەكان دەربڕی.

جۆو بایدن لە بەیاننامەیەکدا کە کۆشکی سپی بڵاویکردوه‌تەوە، باسی له‌وه‌كردوه‌، "ئێرانییەکان بەتەنها بڕیار لەسەر چارەنوسی وڵاتەکەیان دەدەن، بەڵام ئەمریکا پابەندە بە وەستانەوە لە تەنیشتیانەوە".

بایدن رایگەیاند: لە كاتێكدا ئەمڕۆ مردنی دڵتەزێنی ژینامان لەبیرە، جەخت لەسەر پابەندبوونمان بەو گەلە بوێرەی ئێران دەكەینەوە كە ئەركەكەیان تەواو دەكەن".

لە درێژەی قسەکانیدا گوتی: ئێرانییەكان بە تەنیا چارەنووسی وڵاتەكەیان یەكلاییدەكەنەوە، بەڵام ئەمریكا پابەندە بە وەستانەوە لە تەنیشتیاندا، لەوانەش دابینكردنی كەرەستەی پێویست بۆ پشتیوانی لە توانای ئێرانییەكان بۆ بەرگریكردن لە داهاتووی خۆیان.

جەختیشی لەوە كردەوە كە ئەمریكا "گەمارۆكان زیاددەكات بۆ ئەوانەی پێشێلكاری ئاشكرای مافی مرۆڤ دەكەن".

ئەوە لەکاتێکدایە، وەزارەتی خەزێنەی ئەمریكا ڕایگەیاندووە 25 بەرپرسی دیكەی ئێرانی و سێ پلاتفۆرمی میدیایی و كۆمپانیایەكی توێژینەوەی ئێرانی خستووەتە لیستی سزاكانیەوە بەهۆی سەركوتكردنی ناڕەزایەتییەكانەوە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP