دواین هەواڵ

لایەنی براوەی لوتکەی ئالاساکا

‌پشکۆ ئەمین

1 رۆژ پێش ئێستا

ئەمڕۆ لە لە بنکەی هاوبەشی ئێلمندۆرف-ریچاردسۆن لە ئەلاسکا وتو وێژی نێوان دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکاو  هاوتا روسیەکەی فلادمێر پۆتین ئەنجامدرا،  مەبەست لە کۆبوونەوەکە  گەیشتن  بوو بە هەنگاوێکی چارەنووسساز بۆ ئاشتی لە شەڕی ئۆکرانیادا ، بەڵام گفت وگۆکان دوای سێ کاتژمێر کۆتای هات بەبێ گەیشتن بە ئاگربەست
دوای کۆبوونەوەکەی پوتین و ترامپ، میدیاکاران چاوەڕوانی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی هاوبەشیان دەکرد، بەڵام لەبری ئەوە هەردوو سەرکردە لێدوانی جیا جیاندا و هیچ پرسیارێکیان لە ڕۆژنامەنوسان وەرنەگرت!!
 پوتین یەکەم کەس بوو کە قسەی کرد و جەختی لەسەر گرنگی بەڕێوەبردنی لوتکەکە لە ئەلاسکا کردەوە. سەبارەت بە ئاگربەست لە ئۆکرانیا، تەنیا ئاماژەی بەوەدا کە پێویستە لەپیشدا  بەربەستەکانی “نەهێشتنی هۆکارە بنەڕەتییەکان نەمێنێت ، پۆتین  وتی لە سەرەتای جەنگەوە ڕێگری لە ئاگربەست دەکەرێت بۆیە دەبیت لەپێشدا ئەم داواکاریانە قبوڵبکرێت کە  بریتین لە دانپێدانانی ئۆکرانیا بە سەروەری ڕووسیا بەسەر ناوچەکانی کریمیا، دۆنێتسک، لوهانسک، زاپۆریژژیا و خێرسۆن، هەروەها قبوڵکردنی ئۆکرانیا لە داماڵینی چەک و سەربازی،  دەستوەرنەدانی هێزە سەربازییە بیانییەکان و هەڵبژاردنێکی نوێ، 
ئەم داواکاریانەی ترەمپ قورس بوون بۆیە لەسەر هیچ کام لەم داواکاریانە  هیچ ڕێککەوتنێک لە نێوان هەردوو سەرکردەکەدا لە ئەلاسکا نەکرا !!
 گەرجی پێشتر ترەمپ هەڕەشەی دەکرد گەر پۆتین بەئاشتی رازی نەبیت بەلام  جێگەی سەرنج بوو کاتیک ترەمپ نۆبەی قسەکردنی هات ، بەهیچ جۆریک باسی ئۆکرانیا و ئەگەری ئاگربەستی نەکرد، 
ترەمپ  تەنیا بەو شێوەیە ئاماژەی بەو شەڕو ململانییە کرد کە هەفتانە پێنج، شەش، یان حەوت هەزار کەس" دەکوژرێن ودەمرن، ترەمپ ئاماژەی بەوەدا کە پوتینیش دەیەوێت خوێنڕشتنەکە بوەستێنێت. 
ترەمپ وتی: زۆر خاڵ هەبوون کە لەسەری کۆک بووین، ئاماژەی بەوەشکرد کە پێشکەوتنی گەورە بەدیهاتووە کۆبوونەوەیەکی زۆر بەرهەمدار بووە ، بەبێ ئەوەی  ترامپ هیچ ڕێککەوتنێکی بەرچاو و کۆبوونەوەی سێ قۆڵی لەگەڵ زێلینسکی سەرۆکی ئۆکرانیا ڕانەگەیاند. 
ترەمپ وتی ئاگربەستەکە "بەدی نەهات،  بەڵام گەشبین بوو وە وتی  ئێمە چانسێکی زۆر باشمان هەیە بۆ گەیشتن بە ئاگربەست ،  لە لایەکی دیکەوە، ترەمپ هەرگیز باسی ئەو هەرەشانەی نەکرد کە ماوەیەک لەمەو پێش دەیکرد گەر ئاگربەست  رانەگەیەنرێت 
جاری داهاتوو لە مۆسکۆ کۆدەبنەوە ”
ڕەنگە کۆبوونەوەکەیهیچ  پێشکەوتنی بەرجەستەی بەرەو ئاشتی لە ئۆکرانیا بەدەست نەهێنابێت، بەڵام نزیکبوونەوەی بەرچاو لە نێوان ڕووسیا و ئەمریکای بەدیهات . 
هەردوو سەرکردەکە دەرگاکەیان بە کراوەیی هێشتەوە بۆ کۆبوونەوەیەکی دیکە، ئەمجارەیان لەسەر خاکی ڕووسیا. ترەمپ وتی، “پێدەچێت زۆر بەم زووانە جارێکی تر یەکتر ببینینەوە”. لە ساتێکی دەگمەندا کە پوتین بە زمانی ئینگلیزی قسەی دەکرد، بە پێکەنینەوە سەیری ترەمپی کرد و وتی “جاری داهاتوو لە مۆسکۆ کۆدەبینەوە   لە وەڵامدا ترەمپ وتی:  ئەوە پرسیارێکی سەرنجڕاکێشە و ئاماژەی بەوەشکرد، “هەندێک فید باک لەسەر ئەوە وەردەگرم، بەڵام دەتوانم بڵێم کە لەوانەیە ئەوە ڕووبدات.. 
هەروەها ئەکاونتی ئێکسی دژە حکومەت ئۆپۆزسێۆنی ئەمریکا کۆمارییەکان کە دژی ترەمپن باس لە ڕۆژێکی شەرمەزارکەر بۆ ئەمریکادەکات. "پۆتین هەموو ئەو شتانەی لە ترەمپ ویستبووی بەدەستی هێنا: فەرشی سوور لە ئەمریکا بۆ پۆتین داخرا ،هەروەها مامەڵەی یەکسان لەگەل پۆتیندا کرا بووە هۆی   بەرزکردنەوەی پێگەیپۆتین لە ناوخۆی رووسیادا، ئەمە دەرفەتێک بوو،  بۆ ئەوەی وا نیشان بدات کە ئاشتی دەوێت و سزای نوێی نەسەپێنرێت بەسەریدا لەکاتێکدا بەردەوامە لە بۆردومانکردنی ئۆکرانیا".

 سیاسەت مەداران ومیدیاکاران بەگشتیدەڵێن کە براوەی گەورە لە لوتکەی ئەلاسکا ڤلادیمێر پوتینە. دەڵێن کە سەرەڕای تاوانە جەنگییە زۆرەکانی ڕووسیا، توانی بگەڕێتەوە بۆ قۆناغی سیاسی جیهانی و تەنانەت سەرۆکی ئەمریکا فەرشی سووری بۆ هەڵکێشا (بە مانای ڕاستەقینە).بۆیە باس لەسەرکەوتنی پۆتین دەکەن لەم گفت وگۆیەدا گاڵتە بە ترەمپ دەکەن وە لەوینەی دوای کۆبونەوەکەدا ترەمپ شەرمەزار دەردەکەویت هیچ زەردەخەنەیک نابینریت .

Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP