ئەوەی لەم چەند رۆژەدا روویدا پێمان دەڵێت، ئەم ململانێە سوریای ژێر دەسەڵاتی هەیئەی تەحریی شامی بۆ قۆناغێکی زۆر مەترسیدار گواستەوە، بە تایبەت پاش ئەو شەڕو کوشتارەی ئێستا لە شارو شارۆچکەکانی عەلەوی نشیندا روودەدات،
ڕوانگەی سوری بۆ مافی مرۆڤ باسی لە ئۆپەراسیۆنەکانی تەسفیەکردن لەسەر بنەمای تائیفی و ناوچەیی و ئیعدامکردنی مەیدانی" هاوڵاتیانی سەربە عەلەوی دەکات ، کە بە رۆژی رووناک لەسەر شەقامەکان و لەناوماڵەکاندا دەدرێنەبەر دەستڕێژی فیشەک ،
هەروەها روانگەی مافی مرۆڤی سوری باس لە تاڵانکردنی ماڵ و موڵکی خەڵکی شارەکان دەکات ئەمە ئەو دیمەنانەمان بیر دێنێتەوە کە چۆن ئەم میلیشیا درندەیەی تەحریری شام کاتێك پەلاماری عەفرین و ناوچە کوردیەکانیاندا ،یان چۆن سوپاکەی داعش پەلاماری ئیزیدیەکانی شەنگالیدا، کوردیان دەکوشت و تەعەدایان لێدەکردن و تاڵانی ماڵ وموڵکیان دەکرد کچ و ژنیان بە سەبایا دەبردن ، ئەم نەفرەتیانە ئوتۆمبیل و تراکتۆر دزەکانن، مەڕو قەل و مریشک دزەکانین ، دار زەیتون بڕەکانن ،ماڵ تاڵان کەرو خانو داگیرکەرەکانن، ئەمانە کورد کوژەکانی عەفرین وعەزازو شارو شارۆچکە کوردنشینەکانن،ئەمانە کچ وژن و منداڵ فرێنەرەکانن کەبەپارە بەریان دەدان!
ڕوانگە سوری بڵاویکردەوە، کە لە بەیانی ئەمڕۆوە تاکوو ئێستا، ژمارەی کوژراوی هاوڵاتی عەلەوی لە "532 کەس تێپەڕی کردووە، جێگەی باسە کە ئەمانە تەنها لە کەناراوەکانی سوریا و چیای لازقییەدا لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی دەسەلاتەکەی شەرع و گروپە هاوپەیمانەکانی کوژراون و ئیعدام کراون ، بەم ژمارە زۆرەی ئەمرۆوە ژمارەی کوژراوی مەدەنی و سەربازی لە ڕۆژی پێنجشەمەوە تاکوو ئێستا بۆ 745 کەس بەرزبۆتەوە،
ئەم ژمارانە تەنها ئەوانەن کە پێمان گەیشتوون ،لەم ژمارەیە تەنها 213 کەسی لەهێزە ئەمنیەکان و چەکدارو لایەنگرانی ئەسەد بوون، ئەوانیتری هەرهەموی هاوڵاتی بوون،
سەرەتا عەلەویەکان ئامادەییان دەربڕی بە چوونی سوپای سوریای تازە بۆ ناوچەکەیان بۆ پارێزگاری کردن لە ئەمن و ئاسایش و پاراستنیان ،
کاتێک سوپای سوریای تازە چووە ناوچەکەیان ،کەوتنە گرتن وکوشتن و پەلاماردان لەژێر ناوی نەهێشتنی پاشماوەکانی رژێمدا ، ئەمە بووە هۆی بەرزبوونەوەی پزیشکی ئاگری شەڕ لەو ناوچەیەدا و، هێزی عەلەویەکان لە خەو ڕاپەڕین و کەوتنە پەلاماردان و توانیان کۆنترۆلی زوربەی ناوچەکانی خۆیان بکەن، دوای ئەو پەلاماردانە عەلەویەکان هەستیان کرد کە ژیانیان لەبەردەم لەناوچووندایەو دەبێت پاریزگاری لەخۆیان بکەن !
سەرکردەی فیرقەی چواری سوپای ئەسەد ، جەنڕاڵ غیاس داڵای عەلەوی ، هێزی عەلەوی لە کەنار دەریاکان و ناوەڕاست بنیات ناو هاتۆتەوە پێشەوە و ئەنجومەنی سەربازی عەلەوی بۆ ڕزگاری سوریا ڕاگەیاندو پێکیهێنا، بەم هەنگاوە ی ئەم جەنراڵە سوریا دەخاتە ناو شەڕێکی ناوخۆیی نوێوەو دەسەلاتی شەرح ناتوانێت وابەئاسانی کۆنترۆڵی سوریا بکات وەک نیازی بوو ،سوریا ئیتر یەک پارچە نیە ، لەو سەرەوە دروز لەناوەڕاست و کەناردەریادا عەلەوی ،لەم سەریشەوە کورد ، بۆیە ئێستا دابەشکردنی سوریا ئاسانتردەبێت لەوەی کە چاوەروان دەکرا ،
ئیتر ئاسان نابێت هەیئەی تەحریری شام بتوانێت پەلاماری کورد بدات، شەڕی ئەم دوو رۆژەش رووی رەشی شەرع و سوپاکەی پشانی ئەوروپاو جیهاندا ،
بۆیە هەر ئەمڕۆ فەرەنسا دژی کۆمەڵکوژی عەلەویەکان هاتە دەنگ و داوای راگرتنی کۆمەڵکوژی عەلەویەکانی کرد