حەسەن کامیل ڤالیئۆغڵو، سەرۆکی لقی پارتی ئایندەی ئۆپۆزسێۆن لە ترابزۆن، ڕایگەیاند، ( کە دەوڵەت باخچەلی سەرۆکی پارتی بزووتنەوەی ناسیۆنالیستی ماوەیەک لەمەوبەر کۆچی دوایی کرد و هەرچەندە تا ئێستا هیچ لێدوانێکی فەرمی نییە، بەڵام بەم زووانە ڕادەگەیەنرێت).
حەسەن پرسە و سەرەخۆشی لە سەرجەم ئەندامانی پارتی بزووتنەوەی ناسیۆنالیستی راگەیاندو لە خوای گەورە پاڕایەوە ڕەحم بە باخچەلی بکات
مردن و نەمانی سەرکردەی پارتی بزووتنەوەی ناسیۆنالیستی دەوڵەت باخچەلی لە لای خەلکی تورکیا گرانەو دەوروژێنێت.
لە کاتێکدا ئەم لێدوانە کاریگەری زۆری لەسەر سۆشیال میدیا هەبوو، بەڵام هیچ لێدوانێک لەلایەن پارتی بزووتنەوەی ناسیۆنالیستەوە دەرنەچوو.
دەوڵەت باخچەلی هاوپەیمانی سیاسی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیایە،
باخچەلی لەماوەی ڕابردوودا داوای چارەسەرکردنی قەیرانی کورد کرد بە هەڵوەشاندنەوەی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) لەبەرامبەر ئازاد کردنی عەبدوڵا ئۆجالان ڕێبەری پارتی کرێکارانی کوردستان. گەر باخچەلی بمرێت ، ئەوا ئەوسا ئەردۆگان دەڵێت خۆ من داوام نەکردووە ئەوەی داوای کرد باخچەلی بوو کە داوای چەک داماڵینی لێکردن ، بڕۆنبۆ لای ئەو بۆیە باسی بەرەلا کردن مەکە وبەرت نادەم !
جا لەراستیدا تا ئیستا ئەردۆگان لەسەر ئەم بابەتە هیچی نەوتووە تەنها وتی گەربکریت کاریکی باشە ،بۆیە داوای نەکردوە تەنها وتی من پشتگیری ئەو کارەی باخچەلی هاوپەیمانم دەکەم !!
دەوڵەت باخچەلی لە چەند هەفتەی ڕابردوودا تووشی کێشەی تەندروستی بوو، لە 6 ی ئەم مانگی دووەدا، نەشتەرگەری گۆڕینی ئەو دەرگای کردنەوەی هات و چۆی خوینەی بۆکراوە ،کە پێش 10ساڵ لەمەوبەر بۆی چێنراووە .
ئەم هەواڵی مردنەی باخچەلی گەر راستبیت ،
پێش هەفتەیەک لەمەو بەر جەندرمەی تورک هیلال ساراچی دەستگیرکرد بە ئەمرۆ داواکاری گشتیی ئەستەنبوڵ ، داواکار لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، کە لێکۆڵینەوە لە دژی هیلال ساراچ فەلەک ناس (فالگرەوە) کراوەتەوە ، لەسەر پۆستەکانی هیلال ،دواکاری گشتی دەڵێت .
( هیلال ساراچ بە ئاشکرا سووکایەتی بە ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا و دەڤلێت باخچەلی، سەرۆکی پارتی بزووتنەوەی ناسیۆنالیستی)مەهەپە) کردووە،
گالتە جاڕیەکە چییە ؟ ساراچ لە پۆستێکیدا لە بەرواری 27ی کانوونی دووەمی 2024 ڕایگەیاندبوو پێشبینی دەکات ( کە باخچەلی هاوپەیمانی سیاسی سەرۆک ئەردۆغان تووشی کێشەی تەندروستی ببێت ، هەروەها ، هەڵبژاردنی پێشوەختە ڕوودەدات و ڕەنگە پێش هەڵبژاردنەکان سەرکردەیەکی سیاسی ژیانی لەدەست بدات).
شوباتدا 5 لە باخچەلی بۆ پشکنین برایە نەخۆشخانە و ئۆپەراسیونی دڵی بۆ ،ئەنجامدراوە. ،
هەرهەمان رۆژ هیلالی فەلەکناسی نەگبەت دەستگیرکرا !!!