دوای سه‌ده‌یه‌ك به زۆر لكاندنی كوردوكوردستان به چوار وڵاتی داگیركه‌ر و دابه‌شكاری خۆپه‌رستانه‌ی نه‌خشه‌ی ناوچه‌كه له به‌رژوه‌ندی زڵهێزان ، ئه‌وه‌تا ئێستا قۆناغێكی نوێی له داڕشتنه‌وه‌ی نه‌خشه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست جێبه‌جێ ده‌كرد ئه‌مجاره‌یان دیزاینه‌كه له ده‌ستی ئه‌مه‌ریكا و ئیسرائیل دایه ، كه تێیدا هاوسه‌نگی هێز ڕێكده‌خڕێته‌وه ، داگیركه‌ران ناچارن مل بۆ ئه‌و گۆڕانكارییه بده‌ن ،به‌تایبه‌تی ئێران و هیلالی شیعی و به‌ره‌ی موقاوه‌مه له هه‌مووان زیاتر زه‌رره‌مه‌ند و ڕووبه‌ڕووی گه‌مارۆ و ئه‌گه‌ری نه‌مان وكۆتایی هاتن ده‌بنه‌وه ، گۆڕانكارییه‌كان زۆر خێرا و كاریگه‌رن ، به‌شێوه‌یه‌ك بینیمان ته‌نها له‌ماوه‌ی چه‌ند رۆژێك ڕژێمێكی وه‌ك به‌شار ئه‌سه‌د له سووریا كۆتایی هات ، به‌هه‌مان شێوه له لوبنان و غه‌ززه و ئینجا هێرشی سه‌ربازی چه‌ند رۆژ بۆ سه‌ر ئێران ئه‌و وڵاته چۆن تووشی ئیفلیج بوو و نیوه كاره بووه ، ئێستا به‌هه‌مان شێوه عێراق و توركیا له ڕیزبه‌ندی ئه‌و گۆڕانكارییانه‌دان و كێشه‌كه ته‌نها كاته و له‌ناكاویشه .
به‌دڵنییاییه‌وه ، ئێستا ئه‌و نه‌خشه نوێیه به‌شێكی گرنگی په‌یوه‌ندی به پرۆژه‌ی ئیبراهیمیه‌وه هه‌یه و تا دێت ئه‌ندامانی ئه‌و نه‌خشه‌یه له‌ناوچه‌كه زیاتر ده‌بێت و وڵاتانی ناوچه‌كه خۆیان له‌گه‌ڵ ئه‌و نه‌خشه ودیرانه نوێیه‌ی ئه‌مه‌ریكا و ئیسرائیل هاوته‌ریب ده‌كه‌ن ، چیتر نایانه‌وێت ناوچه‌كه تووشی شه‌ڕ و ناسه‌قامگیری ببێته‌وه ، ئه‌وه‌ی هه‌ستی پێكراوه و ده‌كرێت چیتر ڕژێمێكی ناوه‌ندی له ناوچه‌كه دا بوونی نامێنێت و سیستمه‌كان به‌ره‌و فیدڕاڵی و كۆنفیدڕاڵییه ، ئیتر داگیركه‌رانی رابردوو پێیان خۆش بێت یان ئه‌و ده‌وڵه‌ته ده‌ستكردانه به‌ره‌و دابه‌شبوون ده‌چن ، له‌و نێوه‌شدا نه‌ته‌وه‌یی كورد دوای سه‌د ساڵ له بێ به‌شكردنی له ماف و خاك له ئامانجه‌كانی نزیك ده‌بێته‌وه
پێش یه‌ك سه‌ده و دوای ڕووخانی ئیمپراتوورییه‌تی عوسمانییه‌كان و دارشتنه‌وه‌ی نه‌خشه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و چه‌ندین په‌یماننامه و ڕێككه‌وتننامه‌ی هه‌ر دوای ساڵانی 1915 تا 1920 و 1923 له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی دڵنییاییه‌ك به گه‌لی كورد درابوو تا ده‌وڵه‌تی كوردی دروست بكرێت ، به‌ڵام پاشگه‌ز بوونه‌وه ، دواتر چه‌ندین له‌و كاته‌ناشدا چه‌ندین شۆڕش و راپه‌ڕین هه‌ر له باكووره‌وه و تا رۆژهه‌ڵات و باشووری و رۆژئاڤا كران تا ده‌گاته شۆڕشی مه‌زنی ئه‌یلوول و راپه‌ڕینی به‌هاری 1991 و دواتر ڕووخانی ڕژێمی به‌عس له ساڵی 2003 هه‌موو ئه‌مانه ڕێگه خۆشكه‌ر بوون تا كو گه‌لی كورد هه‌نگاو به هه‌نگاو به‌ره‌و مافه‌ره‌واكانی بگات و تا فشاره‌كانی عێراق به‌ڕێگه‌ی ئێرانه‌وه و ئینجا ڕیفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی وكوردستان ، هه‌موو ئه‌مانه له ئه‌نجامی ئه‌و داگیركاری و سته‌مكارییانه بووه كه له‌دژی نه‌ته‌وه‌یه‌كی ڕه‌سه‌نی وه‌ك گه‌لی كورد له پێناو ئازادكردنی خاك و به‌ده‌ستهێنانه‌وه‌ی مافه‌ره‌واكانی ئه‌نجام دراوه ، گه‌لی كوردیش سه‌لماندی كه خاوه‌نی ڕاسته‌قینه‌ی خاكی كوردستان و شوناس و مێژوو و ڕه‌سه‌نایه‌تی خۆیه‌تی و هه‌رگیز و له ژێر هیچ گوشارێك سازشیان له سه‌رناكات .
له‌ماوه‌ی 10 ساڵی رابردوو و هه‌نگاو به هه‌نگاو گۆڕانكاری ناوچه‌كه چ به‌ڕێگه‌ی سیناریۆ و پلانی سیاسی و شۆڕشی سپی یان شه‌ڕی تایفی و خێڵ و ده‌یان به‌رنامه‌ی دیكه له سه‌ر ئاستی ناوچه‌كه به‌تایبه‌تی له سووریا و عێراق و توركیا و ئێران پیاده ده‌بێت ، كه هه‌موویان ئاماژه‌یه‌كی روونن بۆ گۆڕانكاری ڕیشه‌ی له نه‌خشه‌ی سیاسی ناوچه‌كه‌دا ، ئه‌وتا له‌دوای شه‌ڕی 7ی ئۆكتۆبه‌ری 2023 وه ئاسۆی ئه‌و گۆڕانكارییانه و دروستكردنی پرۆژه‌ی نوێ ئیبراهیمی زیاتر روونتر ده‌بێته‌وه و وڵاتانی ناوچه‌كه و كه‌ندا و جگه له وڵاتانی داگیركه‌ری كوردستان وه‌ك ئێران و توركیا كه ده‌زانن چاره‌نووسیان به‌ره‌و كوێیه و به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك دژایه‌تی ده‌كه‌ن ، ئه‌وانی تر به‌شداری ئه‌و پرۆژه نوێیه ده‌كه‌ن .
ئه‌مه‌ریكا زۆر له مێژه نه‌خشه و پلانی گۆڕینی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی داڕشتووه و هه‌نگاو به‌هه‌نگاویش كاری له سه‌ر كردووه و كاریگه‌رییه‌كانیشی رۆژ به رۆژ زیاتر له سه‌ر ناوچه‌كه و وڵاتانی په‌یمانی ئیبراهیمی ده‌رده‌كه‌وێت و ئه‌وه‌ش وایكردووه و گۆڕینی نه‌خشه‌ی نوێی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست رۆژ به رۆژ خێراتر بێت . ئه‌وه‌ی له ئێستادا چاوه‌روان كراوه قۆناغێكی نوێیه شه‌ڕی دژی ئێران ئیتر چ بۆ كۆتایی هێنانی ئه‌و ڕژێمه بێت یانیش لاوازكردنی، ئه‌وه زۆرێك له هاوكێشه‌كانی ناوچه‌كه ده‌گوڕێت و كارێگه‌ری مه‌زنیش له سه‌ر نه‌خشه نوێیه‌كه داده‌نێت .
بۆ ئێمه‌ی گه‌لی كورد وه‌ك نه‌ته‌وه‌یه‌كی سته‌ملێكراو ، كه ده‌یان ساڵه نكۆڵی و هه‌وڵی له‌ناوبردن و سرێنه‌وه‌مان ده‌درێت و قوربانی گه‌وره‌ی ده‌ستی داگیركه‌ران و تیرۆر و پیلانگێری داگیركه‌ران و دوژمنانی كوردستانین ، زۆر گرنگه به ژیرانه هه‌نگاو و مامه‌ڵه بكه‌ن و له هه‌مانكاتیشدا خۆمان بۆ ئه‌و قۆناغه مێژووییه گرنگه و هه‌له زێرێنه ئاماده بكه‌ین ، چونكه جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی نوێ ئاماژه‌یه‌كی ڕوونه تا كو ماف بۆ ئه‌و خاوه‌ن مافانه‌ی كه ده‌یان ساڵه مافه‌كانیان زه‌وتكراوه بگه‌ڕێنێته‌وه و چیتر زیاتر له 50 ملیۆن كورد له سه‌ر خاك و نیشتیمانی خۆی تووشی سته‌مكاری و وێرانكاری و هه‌وڵی له‌ناوبردن نه‌بێته‌وه ، ده‌بێت ئه‌و راستییه‌ش بزانین ته‌نها كورد برای كورده و نه عه‌ره‌ب و نه فارس و نه تورك به‌هیچ شێوه‌یه‌ك برای كورد نین و كاتی ئه‌وه هاتووه گشت هه‌نگاوه‌كان به‌ره‌و به‌ده‌ستهێنانی ئامانجه‌كان و رژدبوون بێت له سه‌ر سه‌ربه‌خۆیی و ده‌وڵه‌تبوون .