دواین هەواڵ

کوردستان‌

 8 کاتژمێر پێش ئێستا

ڕاوێژکاری پێشووی ترەمپ: پێویستە کارتی ڕیفراندۆم کارا بکرێت و کوردستان سەربەخۆ بێت

هەرێم نیوز

ڕاوێژکارێکی پێشووی دۆناڵد ترەمپ داوا دەکات کارتی ڕیفراندۆمی هەرێمی کوردستان کارا بکرێتەوە و دان ە دەوڵەتی کوردی لە باشوور و ڕۆژئاوای کوردستان بنرێت.

وەلید فارس ڕاوێژکاری پێشووی دۆناڵد ترەمپە بۆ کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، لە پەڕەی خۆی لە تۆڕی ئێکس نووسویەتی:" ئەگەر سۆمالیلاند لەلایەن ئەمریکاوە دانی پێدا بنرێت، کە پێویستە دانیپێدا بنرێت، ئەوا دەبێت کوردستانی عێراق و سوریاش مافی دانپێدانانیان هەبێت."

دەشڵێت: دەتوانن بۆ قۆناغی گواستنەوە بەشێک لە سیستەمی سنووری دەوڵەتی ساڵی ١٩٢٥یان بمێننەوە، بەڵام ڕیفراندۆم دەتوانێت ناکۆکییەکان چارەسەر بکات. ئەوەش بەڕاستی پەیوەندی بە ئامادەیی دیموکراسیانەی کۆمەڵگاکانیان و ئیرادەی گەلەکانیانەوە هەیە."

ناوبراو کەسایەتییەکی سەر بە کۆمارییەکانی ئەمریکایە و بەڕەگەز لوبنانییە. لە مانگی ئازاری ساڵی ٢٠١٦دا، دۆناڵد ترەمپ کاندیدی کۆمارییەکان بۆ پۆستی سەرۆکایەتی ئەمریکا، فارسی وەک یەکێک لە ڕاوێژکارەکانی سیاسەتی دەرەوەی خۆی دەستنیشانکرد.

ئەم هەواڵانە لە کاتێدایە کە ناوچەی جیابووەوەی سۆماڵی ناسراو بە "سۆماڵیلاند" ئامادەیە پەنابەرانی فەلەستینی لە غەززە وەربگرێت ئەمەش لە بەرامبەر دانپێدانانی ئەمریکا بە سەربەخۆیی ئەو ناوچەیە، ترەمپ لەم بارەیەوە وتوویەتی کە بەدواداچوون بۆ ئەو بابەتە دەکات.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP