دواین هەواڵ

مسعود بارزانی سەرکردەیەک کە وەک نیشتمان وایە

‌سەعد هەمەوەندی

11 کاتژمێر پێش ئێستا

لە فەرهەنگی نەتەوەکاندا، هەندێک کەسایەتی هەن کە لە سنووری ناونیشانە سیاسییەکان تێدەپەڕن و دەبنە بەشێک لە ویژدان و شوناسی کولتووریی گەلەکەیان . 

سەرۆک مسعود بارزانی بۆ من نموونەی ئەو سەرکردە مێژووییەیە کە بوونی هێمایەکە بۆ قووڵایی فیکری ، حیکمەت و ڕەسەنایەتی. کاتێک لە ڕوانگەیەکی مرۆیی و کولتوورییەوە لەم کەسایەتییە دەڕوانم، پیاوێک دەبینم کە تەمەنی خۆی کردووەتە پردێک بۆ پاراستنی مێژوو ، کەرامەت و بەها باڵاکانی مرۆڤایەتی. 

ئەو وەک کێوێکی سەربەرز وایە کە هەمیشە ئارامی و دڵنیایی بە چواردەورەکەی دەبەخشێت , نەک تەنها بۆ گەلەکەی، بەڵکو وەک تەوەرێکی هاوسەنگی و فەزایەکی ئارام بۆ تەواوی عێراقییەکان کە لە کاتە سەختەکاندا وەک مەرجەعێکی دانا و پەناگەیەکی بێلایەن ڕووی تێدەکەن.

خۆشەویستیی من بۆ ئەم سەرکردەیە، پەیوەست نییە بە هیچ چوارچێوەیەکی حیزبی یان ئایدۆلۆژی، بەڵکو سەرسامبوونە بەو ڕۆحە باوکایەتی و لێبوردەییەی کە لە ڕەفتارەکانیدا ڕەنگدەداتەوە. ئەو خاوەنی باوەشێکی هێندە فراوانە کە هەموو تێکۆشەران، لێقوماوان و ئازادیخوازانی دەرەوەی بازنەی ڕەنگ و جیاوازییەکان تێیدا جێگەیان دەبێتەوە. 

لای من، سەرۆک بارزانی مانای ئەو بەها نەگۆڕانەیە کە نیشتمانی لەسەر بنیاد دەنرێت؛ خۆشەویستنی ئەو، ڕێزگرتنە لە مێژوویەکی پڕ لە خۆڕاگری، سەرسامبوونە بە حیکمەتێک کە هەمیشە ڕێگا بەرەو ئاشتی و پێکەوەژیان ڕووناک دەکاتەوە، و شانازیکردنە بە هێمایەک کە متمانە و شکۆ دەبەخشێت بە سبەینێی داهاتوومان .

Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP