هەڵبژاردن، پڕۆسەیەکی دیموکراسییەو هاوڵاتی نوێنەری خۆی دیاری دەکات و باوەڕی بەو پارت و لایەن و کەسێتییە بەربژێرکراوەیە کە ئامادەکراوە دەنگی بگەیەنێت!
چەمکی ئاوەدانی، لەنێو ئەم پڕۆسەیەدا جێی دەبێتەوەو لایەنی هەڵگری ئەم درووشمە بە شانازییەوە دەتوانێت رووبەرڕووی کۆمەڵگەو دەنگدەران ببێتەوە کە بەرنامەی کارەکەی وردتر بکاتەوەو بە کردەیی ئاودانییەکە بسەلمێنێت!
رووخاندن ، چەمکێکە دوورە لە پڕۆسەی بە مۆدێرنکردنی کۆمەڵگەو دیموکڕاسی، چوونکە وەسفی کاولکاری یا وێرانکای و تێکدانی بەدواوەیە!
لەم سەروبەندی بانگەشەی هەڵبژاردنەدا، بابەتی رووخاندن و کۆتاییهاتنی دەسەڵات کە دروشمی حیزبێکی سی و یەک ساڵ بەشدار لە کۆی دەسەڵاتە سیاسی و ئیدارییەکانی هەرێمی کوردستان(یەکێتی)ە ، بە ئاشکرا پشتگیری وڵاتانی ئیقلیمی و رەگەز پەرست و نەیارەکانی بەغدادی پێوە دیارە،هەرچەند ئەم خواستنەیان نوێ نییەو کۆنە! بەڵام وەک پێشینانی خۆیان هەوڵەکانییان شکستی پێ دەهێنرێت، بەو پێیەی پارتی و بارزان بوونیان هەیەو پارێزەری هەموو پیرۆزییەکانی نیشتیمانی و نەتەوەیی و پێکەوە ژیان و فەرهەنگی ناوچەکەی لە ئەستۆ گرتووە!
رووخاندن بۆ دیوارێک و باڵەخانەیەک و هۆڵ و هوتێلێک لەوەیە بە شۆفڵ و بلدۆزەرو کۆمپرێسەرەوە ئاسایی بێت، بەڵام بۆ هەرێمێکی خودان سەدان هەزار شەهیدو ئەنفالکراو یا هەرێمێکی لەپاش هەزاران کارەسات و رووداوی خوێناوی جاران و رووەو ئارامی و ئاوەدانی ئێستا، نەک هەر قورسە بەڵکو دەبێت ئەم خەیاڵە لەگەڵ خودی خۆیان ببەنە ژێرگڵەوە، ئێستا پاراستنی سەروەری کوردستان خەریکە لە سنووری پارتی دیموکڕاتی کوردستانیشەوە
فراوانترەو هەموو کوردستانییەکی دڵسۆزو بە شەرەف خۆی بە پارێزەرو خەمخۆری ئەم نیشتیمانە دەزانێت، بۆیە هەڵگران و پێڕەوانی چەمک و دروشمی (رووخان) دەبێت بزانن جگە لە هەڵکەندنی گۆڕ بۆخودی خۆیان، هیچی دیکەیان لێ سەوز نابێت.!