حەفتاو هەشت ساڵ لەوەو پێش پارتی دیموکڕاتی کوردستان لەدایک بوو! کە هەمان رۆژی دامەزراندنی ئەم حیزبە، پەروەردگار مرۆڤێکی بە ماڵی بارزان و کوردستان بەخشی و پاشان بوو بە سەرۆک و رابەرێکی نەتەوەیی و مێژوویی! ئەمیش مەسعود بارزانییە.
بارزانی، لەبەر ئەوەی لە ژینێمدا دووجار و لە دوو قۆناغی جودا کارم لەگەڵی کردووەو لێی نزیک بووم، باش ئاشنای هزرو بیرکردنەوەو گەورەیی و لێبوردەیی هاوکات سادەیی و کوردستانی بوونیمە، لێ مەخابن هەتا نها،! هەرچی خۆمان بە دڵسۆزو هەڵگری رێبازو دواکەوتەی پاکێتی و ماندووبوونییەکانی دەزانین، نەمانتوانی راستگۆ بین!
چوونکە پەیامەکەیمان وەک خۆی نەگەیاند!!
ئێستاکە لە سەروبەندی رۆژبوون و هاتنە ژینی خۆیی و حیزبێکی کوردستانی کە ئەم رابەرایەتی دەکات و لەپاش دوو هەیڤ و چەند رۆژ، هەمدیس هەڵبژاردنی خولێکی دیکەی پەرلەمانی و دامەزراندنی حکومەت و کابینەیەکی دیکەی حکومی لە رێیەیە، ئەگەرچی چەندان کادیر و ئەندام و لایەنگرو دەنگدەری حیزبەکەی، نیگەرانن، لە رکێ دان، تۆراون، لە ناخێدا ئازارو نەدارو پشتگوێخراوو فەرامۆشخراو، ئێخسیرکراو تەنانەت زوڵملێکراو!
کەچی هەر بە دەرکەوتنی سەرۆک سەر لە نوێ هیواو هەناسەیەکی نوێی حیزبی و کوردستانی بەبەر رۆحی هەمووان دەدرێتەوە!
بۆیێ لە ئێستێوەو بەم بۆنەیەوە با هەمووان جارێکی دی، خەڵکی مشەخۆرو بەرپرسی خۆپەرست و هۆکارگەلی زویر بوونی خانەوادەی شەهیدان و ئەنفالکراوان، و کادیرانی دڵسۆزو لایەنگران و شوێنکەوتانی سەرۆک تەریق بکەینەوەو بە ئاشکرا حاڵیی بن کە ئەوە ئێمەین دڵسۆزی کوردستانی بوون و خاکی بوون و سادەیی بوونی سەرۆک، بۆیێ لە هەڵبژاردنی داهاتووشدا تەنها سەرۆک دەکەینە پێوەر! بۆیێ دەنگ بۆ حیزبەکەی دەدەین، نەک ئێوەی بەبێ گوێ! بەبێ چاو!، بەبێ هەست!
ئاخر سەرۆک دڵی کەسی نەهێشاندووە، تا ئاشتی بکاتەوە!
بۆیێ دەنگ بۆ سەرۆک دەدەینەوە'!