دواین هەواڵ

بچووکان، مەزن مەکەن !

‌سەعد هەمەوەندی

24/09/2024

کەمتر لە مانگێکی ماوە پڕۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی و پێکهێنانی کابینەی نوێ(۱٠) بەڕێوە بچێت، نە پارتی پێویستی بە بانگەشەی زۆرەو نە بچووک و هیچنەبووەکانی رکابەریشی پێویستییان بە وەڵام، یا رەتدانەوە هەیە!
لە سەرووی پارتییەوە، سەرۆک و دوو پسمام هەن کە گەورەن و گەورەییەکەیان بۆ ماوەییەو هەر بە باب و باپیرانەوە گەورەبوون و نەوەی دوای خۆشییان بە گەورەیی دەمێننەوە! چوونکە خوێن و دەماری گەورەییان تێدايە ، دەنا وڵاتانی زلهێز هەموو رۆژێ فڕکان فڕکانی دیوان و هۆڵی کۆبوونەوەکانییان نابن .

لەم هەڵبژاردنەدا، خزمەت و پڕۆژەو کارگەو رەگی وەگەڕخستنی ئاییندەیی دەنگی زێدەتر دەبات و قیڕەو هەراو گووتەی نێو سۆشیاڵ (دیموکڕات)ببورن مێدیا! توری قوڕاو ناهێنێت!

سەردەمەکە جودایە، خەڵکی بە ئاسانی رێ و شەقام و سیمای هەولێرو بادینانی دێتە پێش چاو بە بەراورد بە سەدمەترییە تەواو نەکراوە پازدە ساڵییەکەی سلێمانی!

خەڵکی بە ئاسانی خزمەتگوزارییەکانی نێوانی ئەولاو ئەملای دێگەڵەی لە هزرێدا هەیە.

ئێمە ناڵێین کەم و کوڕی نەبووە، هەبووەو ئێستاش ماوەو کاتی ویستووە کۆتایی پێ بهێندرێت و دەشهێندرێت.

ئێستا لەم هەڵبژاردنەدا هەندێک بچووکی دەستی دوو، یان تێ نەگەیشتوو، یا پێ نەگەیشتووی سیاسی هەن کە لە فەلسەفەی بارزان و تەریقەتەکەی حاڵی نابن بەم هەموو دیرۆکەی لەبەرچاوەو کە سەرەنجام هاوشێوەکانییان و گەورەکانیشیان پەنجەی پەشیمانییان لەبەرابەر مەزاری بارزان دەگەست، سوودی لێنابینن! بۆیێ دیسا هاش و هوشەکانییان تەنها بڵقی سەرئاوە!چوونکە لەپاش هەڵبژاردن بە ناچاری روو لە مێزی گفتوگۆی هەولێر دەکەنەوە!
پارتی، سەرۆک و دوو پسمامی خزمەتکاری نەتەوەو نیشتیمان و ئایینەکان و پێکهاتەکانی کوردستان و خاکەکەی هەیە، زۆر پێویستی بە بانگەشە نییە، چوونکە بوونی ئەم گەورانە بانگەشەن بۆ پارتی، تەنانەت هەرچی کادیرو ئەندام و دەنگدەری تۆراوی پارتیش هەیە، لە سەر سندووقی دەنگدان، سەرۆک و دوو پسمامەکەی پێ فەرامۆش ناکرێت و دەنگییان بۆ نوێ دەکەنەوە!

ـ کادیرانی پارتی لە بری وەڵامدانەوەی بچووکەکانی بەرابەرییان، و گەورەکردنییان، تەنها خزمەتگوزاریی و پرۆژە ستراتیژی و بەنداوو پۆند و کارگەو رێ و شەقامەکانییان لەبۆ بکەنە پێوەر، با گەورە نەبن!


Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP