دواین هەواڵ

ئاراستەكانی دانوستاندنی لە نێوان ئەمریكا و ئێران: شەڕ یان ڕێككەوتن

‌نەوزاد هێتوتی

پێش 2 هەفتە

لە دوای ھەڕەشەكانی ترەمپ بۆ وەشاندنی گورزی سەربازی لە ئێران و دەستپیكردنەوەی زۆرترین گوشاری ئابووری، لە مانگی نیسانی 2025 بەرپرسانی ئێران ڕازیبوون كە دانوستاندنی ناراستەۆخو لە گەل ئەمریكا دەستپێبكەن بۆ گەیشتن بە ڕێككەوتنێكی گشتگیر سەبارت بەرنامەی ئەتۆمیی. بەڵام، تاكوو ئێستاش دیار نییە ئایا كامە بژاردە لە كوتاییدا زاڵ دەبێت بە سەر دانوستاندنەكاندا. ئایا ئەم دوو وڵاتە دەگەنە رێککەوتنیان خود بەرەو شەڕێكی یەكلاكەرەوە دەڕۆن.

ھەر لە دەستپێكی ھاتنی ترەمپ بۆ  جاری دووەم بۆ سەر دەسەلات، دیار بوو یەكێك لە كارە لە پێشینەكان مەلەفی ئێران بووە. لە 4 شووباتی 2025 واتە دوای كەمتر لە یەك مانگ لە وەرگرتنی دەسەلات، ئێدارەی ترەمپ یاداشتی سەرۆكایەتی بۆ ئاسایشی نیشتمانی رایگەیاند و تێدا جەخت لە سەر كۆمەلێك خال وپرنسیپ كرد بۆ چونیەتی ڕووبەڕوو بوونەوەی ھەڕەشەكانی ئێران كە گرنگترین خالەكانی بریتی بوون لە . یەكەم، گەرانەوەی زۆرترین گوشاری ئابووری بە سەر ئێراندا، دووەم، رێگە گرتن لە ئێران بۆ بەرەو پێشبردنی بەرنامەی ئەتۆمیی و درووست كردنی بومبیئەتوومی. سێیەم، سنووردانان بۆ بەرنامەی مووشەكی بالیستی . چوارەم، ڕووبەڕوو بوونەوەی ھێزە پرۆكسییەكانی ئێران  و لاوازكردنیان لە ناوچەكەدا.  پێنجەم، ھەوڵدان بۆ گەرانەوەی گومارووكانی ئەنجومەنی ئاسایش بۆ سەر ئێراندا لە رێگەی چالاك كردنی ئەوەی پێدەگوترێت (snapback of international sanctions) كە دوا دەرفەت بۆ چالاكردنی ئەم سزایانە 18 ئوكتوبەی 2025.

ھەر لە چوارچێوەی  ھەۆل و گوشارە  سیاسی، دیپلوماسییەكان بۆ سەر ئێران، لە 7 ئاداری 2025 نوێنەری تایبەتی ترەمپ بۆ رۆژھەلاتی ناوەڕاست، ستیڤ ویتكۆف (steve witkoff) نامەیەكی ترەمپی لە رێگەی ئیماراتەوە رادەستی ئێران كرد و موولەتی دوو مانگ وەك كوتا دەرفەت بەو وڵاتە دارا بۆ ئەوەی سەبارت بەرنامە ئەتۆمییەكەی ڕێككەوتن لە گەل ئەمریكا بكات. بەپێچەانەوە، ترەمپ ھەڕەشەی ئەوەی كرد كە ئێران ڕووبەڕووی گورزی سەربازی دەبێتەوە. لە بەرامبەردا 26 ئاداری 2025 ئێران بە فەرمی وەڵامی ئەمریكای دایەوە و نامەیەكی لە رێگەی دەۆلەتی عوممانەوە بۆ ترەمپ نێردرا و ئامادەی خۆی بۆ دانوستاندنی ناراستەۆخو لە گەل ئەمریكا پیشاندا.

لەم چوارچیوەیەدا، لە 12 نیسانی 2024 یەكەم گەری دانوستاندنی ھەر دوو شاندی ئەمریكا و ئێران لە مەسقەت پایتەختی عوومان بە ریوەچوو. ئەوەی لە پەیامی ھەر دوو لایەندا  ئاماژە پێكراو ئەوە بووكە گەشبینن بۆ گەیشتن بە ڕێككەوتن. لەلایەك، عەباس عێراقچیوەزیری دەروەی ئێران رایگەیاند كە كووبونەوەكە لە گەشوھەواییەكی زۆر باش وبوونیاتنەرانەدا بەرێوەچوو. ھەروەھا،  كوشكی سپیش لە  راگەیێنراوێكدا ئاماژەی بەوەی كرد كە گفتۆگوكان زۆر باش و بوونیاتنەرانە بوون. گەری دووەم و سێیەم دانوستاندنەكان لە 19 و 26 نیسانی و گەری چوارەم و پێنجەم 11 و 24 ئایاری 2025 لە رووما پایتەختی ئیتالیا و مەسقەت پایتەختی عوممان بەریوە چوون.ھەرچەندە ھەر دوولا باسی ئەوەیان كرد گفتوگۆكان بە ئاراستەیەكی باش دەڕۆن، بەڵام ھێشتا ھەر دوو لایەن بە درووستی نەچوونەتە ناو وردەكارییەكان كە پێدەچیت ڕووبەڕووی گرفت و ئاستەنگی گەورە ببن بە تایبەت سەبارت ئاستی پیتاندنی یۆرانیۆم.

ناوەرۆكی دانوستاندنەكان

ئەوەی پەیوەندی بە ناوەرۆكی دانوستاندنەكانەو ھەیە وەك لە سەرەوە ئاماژەمان پێكرد خالی ھەرە گرنگی ئەمریكا ئەوەیە كە نابێت ئێران ببیتە خاوەن چەكی ئەتۆمیی. لەم رووەوە، ئیدارەی ترەمپ جەخت لەسەر ئەوە دەكات كە بە ھیچ شێوەیەك رێگە نادەن ئێران ببیتە خاوەن چەكی ئەتوومی. ھەروەھا  سەبارەت مەلەفەكانی تر وەك لە یاداشتی سەرۆكایەتی ئەمریكادا ھاتوو، ھێشتا بە درووستی نازانرێت ئایا ئەمریكا ئەوانەش دەكاتە مەرج یان خود نە بەتایبەت بەرمانەی مووشەكی ئێران و پاڵپشتی كردنی ھیزە پرۆكسییەكان. بەتایبەت ستیڤ ویتكۆفیش لێدوانەكانی زۆرتر باسی بەرنامەی ئەتۆمیی ئێران دەكات نەك مەلەفەكانی تر.

ئەوەی سەبارت بەرنامەی ئەتۆمیش كە بووتە خالی ناكوكی نێوان ھەر دوولایەن پەیوەندی بە ئاستی پیتاندنی یۆرانیۆمەوە ھەیە. تاكوو ئێستا ئەمریكا زیاتر لە  سیگنالێكی داووە. لە سەرەتای دانوستاندنەكاندا ویتكۆف لە چەند لێدوانیكدا باسی ئەوی كرد كە دەبێت ئاستی پیتاندنی یۆرانیۆم لە ئاستێكی زۆر نزمدابێت. بەڵام دواتر لەم گوتەیەی خۆی پەشیمان بوویەوە و باسی ئەوەی كرد كە دەبێت ئێران دەستبەرداری تەواوی بەرنامەی ئەتۆمیی خۆی بێت و نابێت ئێران ھیچ ئاستێكدا یۆرانیۆم بپێتێنیت. بێگومانھەڵوسیتەش زۆر نزیكە لە ھەڵوێستی ئێسرائیل كە باسی ئەوە دەكات دەبێت ئێران بەرنامەی ئەتۆمییەكەی ھەڵبوەشینرێت و مودیلی لیبیا پراكتیزە بكات.

دیارە لە ناو خۆدی ئیدارەی ترەمپدا ناكوكی و دیدگای جیاواز ھەیە سەبارەت بەرنامەی ئەتۆمیی ئێران. لە كاتێكدا ھەندێك لە بەرپرسان ھەڵوێستێكی زۆر تووندیان بەرامبەر ئێران ھەیە. بەڵامھەندیكی تر لە بەرپرسان لەگەل ئەوەدان سیاسەتێكی نەرمبەرامبەر ئێران پراكتیزە بكرێت. لەم چوارچێویەدا،  لە 15 نیسان 2025 كوبوونەوەیەكی زۆر گرنگ لە كوشكی سپی كرا كە ترەمپ، جێگرەكەی فانس،  وەزیری بەرگیری ھیگسس، وەزیری دەرەوەی ماركو رووبیو، راوێژكاری پێشوی ئاسایشی نەتەوەی مایك والتز، بەرپرسی دەزگای ھەواڵگەری CIA  رەتكلیف، نێردراوی تایبەتی ترەمپ بۆ رۆژھەلاتی ناوەراست ستیف ویتكۆف و چەند بەرپرسێكی دیكە بەشداریان تیدا كرد. ئەم  كوبوونەوەیە تایبەت بووە بە چونیەتی مامەلە كردن لە گەل ئێران و مەسەلەی بەرنامەی ئەتۆمیی ئەو وڵاتە. 

لە كووبوونەوەكەدا دوو بوچوونی جیاواز ھەبوون، بوچونی یەكەم، كە جێگیری سەرۆك ئەمریكا فانس و ویتكۆف پاڵپشتیان دەكرد جەختیان لەسەر ئەوە دەكرد كە دەبێت بەرامبەر ئێران ھەندێك سازش بكرێت و رێگە بدرێت ئێران تا ئاستی 3.67  لە پیتاندنی یۆرانیۆم بەردەوام بێت. ھەروەھا پێیان وابووە گوشاری زۆر بۆ سەر ئێران دەبێتە ھۆی ئەوەی ڕێككەوتن نەكرێت.

ھۆكارەكانی ڕازی بوونی ئێران بە دانوستاندنەكان
لە سەرەتا ھاتنی ترەمپ بۆ سەر دەسەلات زۆربەی بەرپرسەكانی ئێران دانوستاندنیان لە گەل ئیدارەی ترەمپ رەتدەكردەوە. لەم رووەوە،  لە شوباتی 2025 خامنەیی لە دیدارێكدا لە گەل ھێزی ئاسمانی جەختی لەسەر ئەوە كرد كە ھەموو گفتۆگو و دانوستاندنیك لە گەل ئەمریكا رەتدەكەنەەوە. لەم رووەوە، خامنەیی باسی ئەوەی كرد دانوستاندن لە گەل ئەمریكا ھیچ كێشەیەك چارەسەر ناكات. بوویە، دانوستاندن لە گەل ترەمپ كارێكی ئەقلانە و ژیرانە نییە و تەنانەت شەڕفمەندانەش نییە. بەڵام لە گورانێكی خیرا و گەورەدا لە سەرەتای نیسانی 2025 ئێران رایگەیاندئامادەیە لە گەل ئیدارەی ترەمپ دانوستاندن بكات. لێرەدا زۆر پرسیار درووست بوون سەبارت بەوەی بوچی ئێران ڕازی بوو دانوستاندن لە گەل ئیدارەی ترەمپ بكات؟ ھۆكار و فاكتەرەكانی پشت گورینی ئەم ھەلویستەی ئێران چی بوون؟
لە راستیدا زۆر  خاڵ ھەن كە وایكرد ئێران رێگەی دانوستاندن لەگەل ئەم ئەمریكا بگرێتە بەر كە دەكرێت بە كورتی لەم خالانەدا كورت بكەمەوە:

یەكەم، ھەستكردن بە مەترسی جدی ھێرشی ئەمریكا و ئیسرائیلبۆ سەر ئێران. بە تایبەت لێدوانەكانی ترەمپ و ئیسرائیل و جەخت كردن لە سەر ئەوەی كە ئەگەر ئێران دانوستاندن نەكات گورزی سەربازی لەو وڵاتە دەوەشینن ھۆكاری ھەرە سەرەكی بوون بۆ ئەوەی ئێران بە نابەدلی دەست بە گفتۆگوكان بكاتەوە. تەنانەت ئێران لە 23 ئایاری 2025 نامەیەكی فەرمی بۆ نەتەوە یەکگرتووەکاننارد سەبارت ئەگەرەكانی ھەرشەكانی ئیسرائیل و  لە نامەكەدا ئاماژە بەوە كراووە كە بەپێی میدیای ئەمریکی و لێدوانی بەرپرسانی ئەمریکا، رژێمی زایۆنی ئامادەکاری بۆ هێرشکردنە سەر دامەزراوە، ژێرخان و ناوەندە ئەتۆمییەکانی ئێران دەکات و بە تووندی هۆشداری دا كە وەڵامێکی تووندی هەر هەڕەشە و کردەوەیەکی نایاسایی ئیسرائیل دەدەنەوە.
 
دووەم، لە ناوچوونی سیستمی بەرگیری ئاسمانی ئێران لە دوای ھێرشی دووەمی ئێسرائیل لە 26 ئۆكتوبەری 2024 بووتە ھۆی لاوازكردنی ئێران و مەترسی ئەوە لە ئارادایە ئەگەر ھێرش بكریتە سەر ئەو وڵاتە، ناتوانێت بەرگیری لە بنكە ئەتۆمیییەكانی بكات.

سێیەم، لە دەستدانی ھێزی بەرپرچدانەوە (Deterrence strategy) دیسان پێگەی ئێرانی لاواز كردووە و وایكردووە ئێران لە پێگەیەكی زۆر لاواز دابیت بەرامبەر ئەمریكا و ئیسرائیل. بەتایبەت دوای تێكشكانی توانا سەربازییەكانی حزبولڵا و حەماس، كەوتنی ئەسەد و ھێرشە تووندەكانی ئەمریكا و ئیسرائیل بۆ سەر حوسییەكان. ھەموو ئەمانە  راستەۆخوو بوونەتە ھۆی لاواز بوونی پێگەی ئێران و لە دەستدانی ھێزی بەرپرچدانەوە لە سەر ئاستی ناوچەكە. 

چوارەم، ترس لە گەرانەوەی گەمارووەكانی ئەنجۆمەنی ئاسایش كە 18 ئوكتوبەری 2025 دوا دەرفتە بۆ دەۆلەتە ئەوروپییەكان بۆ ئەوی ئەو گەماروویانە دووبارە بە سەر ئێراند بسەپێنن. لێرەدا، پێدەچیت ئێران بە دوای گەمەیەك بگەرێت بۆ ئەوەی دەۆلەتە ئەوروپییەكان دووبارە گەمارووكانی ئەنجومەنی ئاسایش بۆ سەر ئێران چالاك نەكەنەوە. پێنجەم، خرابی بارودوخی ئابووری دیسان گوشاری زۆری لە سەر دەسەلاتدارای ئێران درووست كردووە و ھەست بەمەترسی گەورە دەكەن. بەتایبەت ئەگەر گورزی سەربازی لە ئێران بدرێت، مەترسی دەستپێكردنەوەی خۆپیشاندانەكان زیاتر دەبێت و لەوانەیە تەنانەت سەر بكێشیت بۆ رووخانی ئەو دەسەلاتەی ئێستا ھەیە. 

كوتایی دانوستاندنەكان: شەڕ یان ڕێككەوتن

گومانی تییدا نییە  ئەمریكا و بەتایبەت ئیدارەی نوێ ترەمپ سیاسەت و بەرنامەكانی ئەوەیە بە ھەموو شێوەیەك خۆی لە تێوەگلان لە شەڕێكی دیكە بە دوور بگرێت لە بەر زۆر ھۆكار لەوانە: یەكەم، ئەولەویەتی سیاسەتی ترەمپ لە سەر ئاستی دەرەكی پرسە ئابووریەكانە و شەڕی ئابووریە لە گەل چین، نەك تێوەگلانیئەمریكا بە شەڕێكی دیكە لە ناوچەكەدا.  دووەم، ترەمپ نایەوێت دووبارە ئەمریكا بخزێنێێتە ناو شەڕەكی دیكە لەناوچەكەدا.بەتایبەت زۆر رخنە لە سیاسەتی ئیدارەكانی بوش و ئوبا دەگرت و دژی شەڕی عێراق بووە. ھەروەھا  و بەلێنی بە خەلكی ئەمریكا داووە كوتایی بە شەڕە بێكوتاییەكان بھێنێت. بوویە، بەرپابوونیھەر جورە شەڕێك زیان لە پێگەی ترەمپ دەدات لە سەر ئاستی ناوخویی. سێیەم، لە ناو ئیدارەی ترەمپ بەشێك تر لە سیاسییەكان  لە گەل پراكتیزە كردنی سیاسەتی گوشەگیرن وپێیان باشە ئەمریكا خۆی لە كێشە جیھانییەكان بە دوور بگرێت. چوارەم، ترسی فراوان بوونی شەڕ لە سەر ئاستی ناوچەكە و گران بوونی نرخی نەوت و وزە لە بازارەكانی جیھان، ل یەكێكی ترە لە نیگەرانییەكانی ئەمریكا لە حالەتی درووست بوونی شەڕ لە گەل ئێران.

بەڵام لە گەل ھەموو ئەم خالانەی سەرەوەدا، ئەگەر رێککەوتن نەكرێت ئەگەری روودانی شەڕ  و وەشاندی گورزی سەربازی سنووردار لە ئێران زۆر بە ھێزە لەبەر ئەم ھۆكارانە. یەكەم، ئەمریكا ترسی ھەیە ئێران ببێتە خاوەن چەكی ئەتوومی، ئەمە لەلایەك دەبێتە خالێكی رەش بۆ ئیدارەی ترەمپ كە لە سەردەمی ئەو ئێران بووتە خاوەن چەكی ئەتۆمیی و لەلایەكی ترێشەوە، ئەگەر ئێران ئەو چەكە درووست بكات بەرژەوەندییەكانی ئەمریكا و ھاوپەیمانەكانی دەخاتە مەترسییەوە. دووەم، ئێران وەك جاران بەھیز  نییە و ھێزە پرۆكسییەكانی زۆر لاواز بوونە   ئەمەیش دەرفەت ھەم بە ئەمریكا و ھەم بە ئسیرائیل دەدات و زیاتر ھانیان دەدەت گورزی سەربازی لە ئێران بدەن. سێیەم، ئیسرائیل زۆر بە تووندی دژیدانوستاندنەكانە لە گەل ئێران و زیاتر پالپشتی بژاردەی سەربازی دەكات. لە گەل ھەموو ئەو خالانەی باسمان كرد دەبێت رەچاوی ئەوەش بكەین كە تەنانەت ئەگەر گورزی سەربازی لە ئێران بدرێت مەبەستی ئەمریكا گورینی سیستەم و رژیم نییە،  بەڵكوو گورینی رەفتاری ئێران و لە ناوبردنی بەرنامەی ئەتۆمیی ئەو وڵاتەیە.

نەوزاد هێتوتی: دکتۆرا لە سیاسەتی دەرەوەی ئەمریکا بەرامبەر ڕۆژھەڵاتی ناڤین و پرسی كورد-زانكۆی لێستەر- پرۆفیسۆری یاریدەدەر لە بەشی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان و دیپلۆماسی/ زانکۆی سەڵاحەددین

Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP