دواین هەواڵ

بۆچی بەغدا بەردەوامە لە گوشارەکانی بۆ سەر هەرێم

‌نەوزاد هێتوتی

2 رۆژ پێش ئێستا

سەرەرای ھەموو رێككەوتنەكان نێوان ھەولێر و بەغدا بەتایبەتیش رێككەوتنی ھاوپەیمانی ئیدارەی دەۆلەت بۆ پێكھێنانی حكوومەتی سوودانی كە لایەنی كوردی بە مەرج بەشدار بوو، بەلام ھیچ خالێكی رێككەوتنەكە جێبەجێ  نەكرا. بگرە  رێك پێچەوانەی ھەموو  ئەو رێككەوتنانەی كراون، بەغدا  لە سەر بنەما و ڕوانگەی ھێز مامەلە لە گەڵ ھەرێم دەكات. بەراستی ئێستا باردوخەكە گەیشتووەتە ئاستێك چیتر پێوێست نییە رێككەوتن لە گەل دەسەلاتدارانی بەغدا بكرێت. چونكە ھیچ كاتێك پابەندی ریككەوتنەكان نابن و ھەموو رێككەوتنێكیش وەك دەرفەت دەبێنن بۆ بەھێز كردنی پێگەی سیاسی خۆیان. لێرەدا دیارە تاكوو ئەو ھێزە شیعانەی كە ئێستا بالادەستن لە بەغدا بوونیان ھەبێت و بالانسی ھێز لە سەر ئاستی ناوخۆی عێراق گۆرانكاری بەسەردا نەھێت، بە شێوەیەك ببێتە ھۆیی لاواز كردنی بەوەی موقاومە و گروپە شیعەكانی نزیك لە ئێراق.  بەھیچ شێوەیەك گۆرانكاری بە سەر سیاسەتی بەغدادا ناھێت بەرامبەر ھەرێم. 

لە ڕاستیدا ئێستا تەنانەت شتێك نەماوە بەناوی پرسە ستراتیژییەكان لە گەل بەغدا گفتوگۆ لە سەر بكرێت.  ھەمووی ئەوەی ماوە و نەماوە پرسی ھاتن و نەھاتنی مووچەیە و ھەزار بیانووش دەگرن بۆ ئەوەی  ئەوەش ببرن. بێگومان زۆر ھۆكار ھەن بۆ ئەوەی بەغدا بەو شێوەیە مامەلە گەڵ ھەرێم بكات و فاكتەرەكان زۆرن . بەلام لێردا زیاتر دەمەوێت جەخت لەسەر خۆدی فاكتەری كوردی بكەم كە زیانێكی یەكجار مەزنی لە  ھەرێم داوە.

یەكەم، نەبوونی یەكھەلوێستی و یەكریزی ھیزە سیاسییەكان لە كوردستان وایكردووە بەغدا ھیچ ترسێكی نەبێت لەوەی گوشارەكان لە سەر ھەرێم تووند بكات یان خود پابەندی ریككەتنەكان نەبێت. چونكە، سوور دەزانێت لە بەرامبەر پێشكردنی رێككەوتنەكان نەك ھەر ھەرێم كاردانەوەی نییە. بەڵكوو ھیچ ھەلوێستێكی یەكگرتوو نییە بۆ  رووبەرووبوونەوەی دەسەلاتدانی بەغدا. لەمەیش خراپتر لە كاتی قەیرانەكاندا گرژی و ناكوكییەكان زۆر زیاتر دەبن لەوەی سیاسەتێكی یەگگرتوو بەرامبەر بەغدا بگرنە بەر. تو سەری كاردانەوەكانی  ھێزە سیاسییەكان بكە بەرامبەر  سیاسەتی بەغدا بو برینی مووچە. بەراستی بەشی ھەرە زۆری ھێزەكانی  ئۆپۆزیسیون، لە جێگەی ئەوەی گلەی لە بەغدا بكەن زیاتر پارتی بە ھۆكار دەزانن و   زیاتر رخنە لە پارتی دەگرن نەك بەغدا یان بەرەی موقاومە. ئەمە راستەۆخو یان ناراستەخو بووتە ھاندەر بۆ ئەوەی نەیارەكانی ھەرێم بەردەوام بن لە سەر ئەم سیاسەتە.

دووەم، سیاسەتكردن ھێزە كوردییەكان  لە  سەر ئاستی بەغدا زیاتر لە  سەر بنەمای بەرژەوەندی كەسی، حزیبی و گروپییە نەك بەرژەوەندیە ستراتیژییەكانی ھەرێم. تاكوو ئێستاش لەگەڵدا بێت  ھێزە سیاسیەكان ناتوانن پرسە نەتەوەی و ستراتیژییەكان لە پرسە حیزبی و كەسییەكان جیابكەنەوە و لە رەوانگەیەكی نەتەوەییەوە مامەلە لە گەل بەغدا بكەن. بوویە، ھەر بریاریك دژی ھەرێم بدرێت ھەر لایەنێك  لە ڕوانگەی  حزبییەوە سەری بریارەكە دەكات كە تاچەند  زیان دەكات یان سوود دەبێنێت.   لێرەدا  بووی گرنگ نییە بەرژەوەندی گشتی خەڵكی كوردستان و پرسە نەتەوەییەكان زەرەرمەند دەبن یان خود نە.
 سێیەم، لە سەر ئاستی كوردستان لە رووی ئابوورییەوە  نەتوانراوە وەك پێوێست كار بكرێت بۆ ئەوەی ھەر ھیچ نەبێت بەرامبەر گوشارەكانی بەغدا، ھەرێم خۆی رابگرێت. ھەرێم سەرچاوە و  سامانی زۆری نەوتی و نانەوتی ھەیە و ئەگەر  سامان و داھاتەكان شەفاف بكرین و گەندەلی بنبر بكرێت دەكرێت ببێتە كارتێكی گرنگ بۆ ئەوەی ھەرێم چیتر نەكەویتە ژێر گوشارەكانی بەغدا و ھەر ھیچ نەبێت سیاسەتێكی ئابووری سەربەخو یان نیمچە سەربەخوو پراكتیزە بكات. بەلام بەداخەوە ھەرێم لەم رووەوە كیشەیەكی زۆر گەورەی ھەیە و بەشیكی زری سامانی گشتی دەچیتە پاخلی كۆمەلێك كەس و گروپ و بۆ بەرژەوەندی تایبەتی بەكار دێت

 چوارەم، نەبوونی ھەرێمێكی یەكگرتوو و  ھێزێكی سەربازی یەكگرتوو ، دیسان زیانی زۆر گەورەی لە ھەرێمداوە. ئەم فاكتەرە وایكردووە ھیچ كات ھەرێم خودان یەك بریار و سیاسەتێكی یەكگرتوو نەبێت چ بەرامبەر بەغدا و چ بەرامبەر دەۆلەتە دراوسێكان. ئەمەیش زیانێكی زۆر گەورەی لە ھەرێمداوە و لە كاتە ھەستیارەكاندا نەیارەكانی ھەرێم زۆر بە باشی ئەم كارتەیان دژی كورد بەكار ھێناوە و زۆریش لەم رووەوە سەركەتوو بوونە. بوویە، سیاسەتی بەغدا و تەنانەت دەۆلەتانی دراوسێش ھەموو كات ئەوە بووە ھەرگێز رێگە نەدرێت لە كوردستان یەك زۆن، یەك ھەرێم ، یەك ھێزی پێشمەرگە، یەك بریا و یەك حكوومەت ھەبێت.  كەواتە ئەساس و بنەمای كوردستانێكی بەھێز لە كوردستان دەستپێدەكات نەك لە بەغدا  و دەرەوە.  تاكوو لە سەر ئاستی ناوخویی دامەزراوەكان بەھێز نەبن، قەوارەیەكی یەگرتوو نەبێت، پرسە نەتەوە و نیشیتمانییەكان لە پرسە حیزبییەكان جیا نەكریتەوە، ھێزیكی سەربازی یەكگرتوو نەبیت، پرۆسەی دیموكراستی  دیمكوراستی بەھێز نەكرێت ، كار نەكرێت بۆ رووبەروو بوونەوەی گەندەلی، ھەرێم ناتوانێت لە ڕوانەگەی بەھێزەوە مامەلە لە گەل نەیارەكانی بكات وھەر بە پەرتەوازەیی دەمێنێتەوە.

Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP