دوای سەردانەکەی بەڕێز مسڕور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
بۆ ئەمریکا و ئەنجام دانی دوو گرێبەستی پڕاو پڕ لەدەستکەوت و بەدەست هێنانی
پالپشتی گەورەترین زلهێزی دونیا و ئەنجام چەند دیدارێکی پڕ لە ئومێد ڕاستەو خۆ
ترسی خستە دلی سەرکردەکانی عێراق و هاوبیرەکانی "بۆیە هەلسان بە تۆمارکردنی
داوا دژی ئەو گرێبەستانەو پەنا بردن بۆ بڕینی قوتی هاونیشتیمانیانی کوردستان.
بەلام
ئەوەی جێگای داخە ئەوەیە کە هەندێ پارتی سیاسی و بەناو ئۆپۆزسیۆن لەبری هاوکاری و
کۆدەنگی نیشتمانی بنوێنن هەولی لاوازکردنی کیان و حکومەتی کوردستان
دەدەن"دوای ئەوەی کە جنابی سەرۆک مسعود بارزانی هەلوێستی تووندی خۆی نیشان دا
و داوای کۆبوونەوەی لایەنە سیاسیەکانی کرد و بانگهێشتی کردن بۆ کۆدەنگی نیشتمانی
ڕاستەوخۆ چوارچێوەی هەماهەنگی هاتە سەرخەت و داوای دانیشتنیان کرد لەگەل سەرکردە
سیاسیەکانی کوردستان و جنابی سەرۆک بارزانی و دۆزینەوەی چارەسەریەکی بنبڕ بۆ کێشە
سیاسیەکان "دانیشتنەکانی چەند کاتژمێری داهاتوو دلنیام
بەرهەمداردەبێت.
"پەنابردن بۆ قوتی هاونیشتمانیان خۆی لەخۆی دا جۆرێکی ترە لە
ئەنفاڵ و کیمیا باران کردنی خەلکی کوردستان ،تاوانبارکردنی پارتی دیموکراتی کوردستان
بەبیانوی پابەند نەبوون بە ڕێککەوتنەکان بۆهەمیشە بۆتە نەریتێک لەلایەن ئۆپۆزسیۆن
و لایەنە سیاسیە نەیارەکانی پارتی ،کەچی باس لە پێشێل کردنی ئەو هەموو ماددە
دەستووریە ناکەن لەلایەن لایەنە سیاسیەکانی عێراق بەلام ئەوەی لەڕاستیا دەبینرێت
من لەچەند خالێک کۆی دەکەمەوە 1-ئامانج لێی
لاوازکردنی هەرێمی کوردستان و تێکدانی سەقامگیری هەرێمەکەیە 2-زامن
کردنی دەنگی زیاتری لایەنە سیاسیە عێراقیەکانە ئەوانەی دژی کوردستان کاردەکەن 3-تسلیم
کردنی پارتێکی سیاسی نەتەوەی وەک پارتی دیموکراتی کوردستان کە ئەمەش خەونێکە چونکە
پارتی هیچ کات تسلمی ئیرادەی هیچ لایەنێک نابێت.
بەلکو ڕشدتر دەبێت لەسەر بەدەست
هێنانی مافە نەتەوەییەکانی گەلەکەی 4-هاندانی
هاونیشتیمانیانی کوردستان و موچەخۆران وبەشێک لەلایەنە سیاسیە نزیک لە پارتە
عربیەکان بەبیانووی پابەند نەبوونی پارتی بەڕێککەوتنامەکان" بەلام دەبێ ئەو
ڕاستیە برانین لایەنە سیاسیە عێراقیەکان مووچەو بوجەی کوردستان وەکو کارتێکی فشار
بەکار دێنن لە سەروبەندی نزیک بوونەوە لە هەلبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ
زیادکردنی دەنگیان ئەوەش پێچەوانەی بڕگەو ماددە دەستوریەکان و سیستەمی سیاسیە لە
عێراق