دواین هەواڵ

ئۆپۆزسیۆنی بێ هەڵوێست و ساختەچی

‌جەبار عەبدوللە

2 رۆژ پێش ئێستا

 لەجیهانی نوێی دەوڵەتداری ئۆپۆزسیۆن دەورێکی کاریگەر دەبینێت لەچاودێریکردنی کاری حکومەت لەبەرژەوەندی هاوڵاتیان، وەکو داکۆکیکارێک پێویستە لەبەردەم تەحەدیەکانی بەردەم کۆمەڵگا بوەستێتەوە بۆ بونیاتنانی ژیانێکی شایستە و پڕ کارئاسانی بۆ تاکی کۆمەڵگا، لەهەرێمی کوردستان حزبەکانی ئۆپۆزسیۆن بەجۆرێک کاری سیاسی دەکەن دژی ماف و هەموو ئەو دەسکەوتانە وەستاونەتەوە کەساڵانێکی زۆر گەلی کورد ڕاپەڕین و شۆڕش و قوربانی لەپێناوی داوە ، دەیانەوێت ئەو قەوارەیە هەر نەمێنێت و جارێکی تر خەڵک بخەنەوە ژێر پۆستاڵی داگیرکەرو جاسوسیەتی بۆ بێگانە بکەن.
هەموو ئەو حزبانەی ئیستا بەناو ئۆپۆزسیۆن لەتەلەفزیۆن و ماڵپەرەکانی میدیاو ڕۆژنامەکان دەنگ هەڵدەبڕن و بەڕوونی داوای حوکمی بێگانە دەکەن رۆژێک نەمان بینین پڕۆژەیەک لەپەڕلەمانی کوردستان تەقدیم بکەن کەببێتە مایەیی خۆشگوزرانی و کارئاسانی بۆ مللەت، تەنها کار کەبۆتە پیشەی سەرەکیان دژی هەموو عروف و داب و نەریتە کۆمەڵایەتیەکان و پشکەوتنەکانی هەرێمی کوردستان وەستاونەتەوە دەیانەوێت ئەو خۆشگوزرانیەی هەیە لەهەرێمی کوردستان پەکی بخەن و شکۆی مللەتەکەی خۆیان بشکێنن، ئەوان پێیان وابوو گەڕانەوە بۆ بەغدا کێشەکان چارەسەر دەبن و چیتر موچەخۆران موچەکانیان دواناکەوێت، هەموو ئەوانەی ئێوە پێتان خۆش بوو کرا ئەی کوا مووچە کوا مافی ئەو هاوڵاتیانەی کەدەنگیان بەئێوە داوە کوا دژایەتی ئێوە دەرحەق بەو زوڵمەی حکومەتی عیراق دەیکات، سەرۆک بارزانی لەوتەیەکیدا دەفەرموێت ئەوەی زمانی درێژە دەستی کورتە بەڵام ئێوە بەرامبەر بەبەغدا زمانیشتان لال بووە ناتوانن دەنگ هەڵبڕن و بەبەرپرسانی بەغدا بڵێن قبوڵ ناکەین ئەو زوڵمە، ئەگەر ئیوە ئۆپۆزسیۆنن دیفاع لەمللەتەکەی خۆتان دەکەن فەرموون بەیانی هەرچی لایەنی ئۆپۆزسیۆنە کۆببنەوە پیشانی مللەتەکەی خۆتان بدەن کەئێمە لەپێناو نشتیمان و نەتەوەکەی خۆمان دژی بڕینی موچەی فەرمابنەرانی هەرێم هەڵوێست وەردەگرین و سکاڵا تۆماردەکەین لەدادگای فیدڕاڵی.
ئەگەر لەبەر خۆشەویستی نیشتیمان نەتەوەکەی خۆشتان ئەوە ناکەن لەبەر دەنگدەرەکانی خۆتان ئەوە بکەن کەدەنگیان پێداون و داوای مافی ئەوان بکەن، لەئیستادا هەرێمی کوردستان لەبەردەم هەڕەشەیەکی جدیدایە لەلایەن دەوڵەتە ئەقلیمیەکان بەتایبەتی حکومەتی عیراق کەهەرێمی کوردستان بەموڵکی خۆی دەزانێت و گەلی کوردیش بەنفوسی ئەو وڵاتە دەزانێت بەڵام ئامادە نیە کار بەدەستوری وڵات بکەن و مافەکانیان بۆ دابین بکەن.
ساختەچیتی ئۆپۆزسیۆن بۆ مللەت بەدیارکەوت کەئەمانە ناتوانن نوێنەرایەتی ڕاستەقینەی مللەتەکەی خۆیان بکەن لەدابینکردنی مافەکانیان، ئەگەر تۆسقاڵێک خۆشەویستی و ئینتیمای نشتیمانی و نەتەوەیتان هەبوایە بەشدار دەبوون لەوکۆبونەوە فراوانەی کەئامانج هەڵوێست وەرگرتن بوو دژی ئەو ناعەدالەتیەی حکومەتی عیراق پەیڕەو دەکات، هەر لایەنێک لەسەر مللەتەکەی بەجواب نەیێت بەرشەقی مللەت دەکەوێت و هاوڵاتیان و دەنگدەران جاریکیتر ئامادەنین دەنگ بەو لایەنانە بدەن کەبێ هەڵوێست بوون لەئاست دابینکردنی مافەکانیان،

Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP