دواین هەواڵ

لۆكەی برین!

‌عەتا شەمێرانی

پێش 2 هەفتە


هەنگاوەكانی دیارو ڕوونن ، هەمیشە لە خراپترین دۆخی سیاسی باشووری كوردستاندا . نێچیرڤان بارزانی بووە بە باشترین ئەندازیاری سیاسی ، ئەو بە هێمنی گرێكوێرەكان دەكاتەوە ، بۆ برینە سیاسیەكانیش ، ڕۆڵی مەرهەم دەگێڕێت!!

ئەم نووسینە هەوڵێك نییە بۆ پیاهەڵدان ، پۆستێك نییە بۆ كەرەستەی شەڕە جنێوی سیاسی و مشتومری حیزبی لابەلا ،  بۆ ئەوانەیە لەدۆخی سیاسی و ململانێی نێوخۆیی و هەرێمایەتی تێدەگەن، بۆ ئەو كەسانەیە كە دەزانن باردوودۆخی كوردستان چییەو چۆنە!

ئێمە لەنێو بەرداشی چوار دەوڵەتی هەرە ناشیرین و قێزەونی دنیاو ناوچەكەداین ،ئەوان بەردەوام لە بۆسەدان بۆ لەنێوبردنی ئێمەو ئەنجن ئەنجنكردنی خاكی كوردستان و لەسێدارەدانی خەڵكەكەی ، هەمیشە لەكەمیندان بۆنانەوەی ئاژاوەو شەڕو دووبەرەكی لە كوردستان!!

بۆ مانەوەو گەوورەبوون و ئاوەدانكردنەوەی كوردستان ،بۆ دوورخستنەوەی هەڕەشەو مەترسییەكانی دووژمنان ، ئێمە پێویستمان بە ڕاگرتنی باڵانسی سیاسی و عەقڵێكی ساغڵەم هەیە ،پێویستمان بە كارەكتەری  چالاك وگوێلێگیراوو خاوەن دیدگای نیشتمانی هەیە ، پێویتسمان بەوەیە بزانین چۆن یاری بكەین و چۆن كۆدە نهێنییەكانی سیاسەت بكەینەوە ، بە بڕوای من، نێچیرڤان بارزانی خاوەنی ئەو خەسڵەتانەیە، بەحوكمی پێگەكەی ، تا ئێستا ژیرانە هەنگاو دەنێت و ژیرانە هەنگاوی ناوە! 

تۆ پێت خۆش بێ یان نا ، ڕقت لێی بێ یان نا ، ئەو پیاوە یاریزانێكی پیشەگەری گۆڕەپانی سیاسی كوردستان و عێراق و ناوچەكەیە ،لە خراپترین دۆخی سیاسی نێوخۆی كوردستان و عێراقیش ، فریادڕەس بووە ، نەیهێشتووە ناكۆكی و ململانێ سیاسییەكان لە گرێژنە دەرچێت ، بە هێزی نەرم ، توانیویەتی ئاگرو فیتنەی تاران و ئەنقەرەو بەغدا لە كوردستان و خەڵكەكەی دووربخاتەوە! 

لە تاران و بەغداو ئەنقەرەو واشنتۆن و ڕۆماو بەرلین و پاریس ، شاهانە پێشوازی لێدەكرێت ، گوێ بۆ قسەكانی دەگیرێت و وەك پیاوی دەوڵەت مامەڵەی لەگەڵدا دەكرێت! 

Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP