هه‌موو ئاماژه‌كان به‌و ئاراسته‌یه‌ن كه تره‌مپ له‌م خوله‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكادا تا راده‌یه‌كی زۆر جیاواز ده‌بێت له‌و تره‌مپه‌ی له خولی پێشووتری فه‌رمانره‌وایه‌تییدا ئاشنا بووبووبین پێی. به‌شێك له‌م ده‌ره‌نجامه له‌وه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه كه تیمه‌كه‌ی ته‌نیا به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی وڵاته‌كه‌یان ده‌بینن.
بۆ نموونه، هاوپه‌یوه‌ست به عێراقه‌وه پێیانوایه ئه‌م وڵاته ده‌بێت ره‌چاوی سیاسه‌ته‌كانی ئه‌مریكا له ناوچه‌كه بكات. به مانایه‌كی تر، ناكرێت به‌غدا له یه‌ككاتدا دۆستی واشنتۆن و تارانیش بێت، له‌م نێوه‌نده‌دا ده‌بێت ده‌ستبه‌رداری دوژمنه‌كه‌ی ئه‌مریكا ببێت. ئه‌گه‌ر عێراق ئه‌م داوایه جێبه‌جێ نه‌كات ئه‌وا بێ دوو دڵی واشنتۆن به په‌یوه‌ندییه‌كانیدا له‌گه‌ڵ به‌غدا ده‌چێته‌وه به‌تایبه‌تیش له بواری هاوكارییه‌كانیدا. ئه‌مه‌ش به‌و مانایه دێت كه لێكه‌وته‌ی ئه‌منی چاوه‌ڕوانكراو رووبه‌رووی جێگیریی و ئارامی عێراق ده‌بێته‌وه.
چونكه نه‌مانی هاوكارییه‌كانی ئه‌مریكا كاریگه‌ری له‌سه‌ر سێكته‌ری ئه‌منی به‌تایبه‌تی ده‌بێت له‌به‌رئه‌وه‌ی عێراق به داهاتی نه‌وت به ته‌نیا ناتوانێت ئیداره‌ی وڵاته‌كه بدات و ئه‌گه‌ری هه‌ره‌سهێنانی ئابوورییه‌كه‌ی رووبه‌رووی چه‌ندین هه‌ڕه‌شه‌ی جۆراوجۆری ده‌كاته‌وه. عێراق به دووریش نابێت له‌و سیاسه‌ته ئابوورییانه‌ی تره‌مپ ده‌ستیپێكردووه كه هه‌موو ئه‌گه‌ره‌كان بۆ ئه‌وه ده‌چن له دوای مانگی نیسانه‌وه گۆڕانكاریی ئابووریی له‌نێوان هه‌ردوو ولاتدا رووبدات به‌تایبه‌ت كه ئه‌مریكا كۆتایی ده‌هێنێت به پاڵپشتییه داراییه‌كانی بۆ عێراق و چیتر وه‌ك جاران به لێشاو پاره بۆ ئه‌م وڵاته نانێرێت. له نێو ئه‌م گۆڕانكارییه چاوه‌ڕوانكراونه‌ی تره‌مپ و تیمه‌كه‌ی، به‌تایبه‌ت له رووه ئابوورییه‌كه‌یه‌وه، ده‌بێت عیراق هه‌وڵی جددی بدات بۆ پاراستنی دۆخی ئابوورییه‌كه‌ی و پاراستنی له هه‌ره‌س.
ئه‌گه‌ر به‌رنامه‌یه‌كی بۆ ئه‌مە نه‌بێت ئه‌وا به دڵنیاییه‌وه كێشه‌ی ناسه‌قامگیریی بۆ دروست ده‌بێت. بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌مه‌ش روو نه‌دات ده‌بێت ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق خۆیان له‌گه‌ڵ داواكرییه‌كانی تره‌مپدا بگونجێنن چونكه مه‌ترسی جددی چاوه‌ڕێی عێراقییه‌كان ده‌كات.