دواین هەواڵ

کورد،،کارتە گەورەکە!

‌شیروان تاڵیب

06/12/2024

ـ قەرار ئەگەر لای سیاسییەکان بێ، ئەسەد نابێ بکەوێ، بەڵام ئەگەر ئەهلی بیزنس قەرار بدەن، ئەوا کێت بوێ ئەیخەن و تەققەی سەریشیان دێ!

ـ ئەگەر ئیسرائیل بە چاوپۆشیکردن لە تەدەخوولی ئێران، ئەسەد ڕزگار نەکا، ئەوا ئەبێتە دراوسێی سووریایەک کە میلیشیا بەڕێوەی ئەبا،، میلیشیایەک، کێ زیاتری پێبدا عەمیلی ئەوە!

ـ عەرەب ( جگە لە قەتەر)، لە کەوتنی ئەسەد قازانج ناکەن، بەڵکوو لە بەدیلەکەی کە هێزێکی ئیخوانیی میلیشیاییە و دوژمنی عەقیدەیی هەر هەموویانە، زەرەرێکی زۆر ئەکەن!

ـ ئەوەی قازانج ئەکا تورکیایە،، تورکیا ئەیەوێ ڕێ بۆ بۆرییە غازەکەی قەتەر بۆ ئەورووپا بکاتەوە، تا هەم ئەورووپا بخاتە ژێر ڕەحمەتی خۆیەوە، هەم مەعامەلەی خۆی لەگەڵ ڕووسیای خاوەن غازی ئەورووپا، کۆنترۆڵ بکا! بۆ ئەمەش، مەرج نیە ئەسەد بخا، بەڵکوو بۆی هەیە تەنیا لەسەر ڕێی بۆرییەکە لایبدا!

ـ کورد ( جا لە هەر جێیەک بێ)، نە دۆڕاوی گەورە و نە براوەی گەورەیە، بەڵکوو وەک هەمیشە، کارتە گەورەکەیە.

Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP