دواین هەواڵ

کۆبوونەوەی گۆنگرەیی نەتەوەیی کورد 

‌ یوسف تەلعەت

2 رۆژ پێش ئێستا

لەمانگی شوباتی 2012 جەنابی سەرۆک بارزانی موژدەی ئامادەکاری لۆ کۆبوونەوەی لایەنەکان بەرەو گۆنگرەی نەتەوەیی ڕاگەیاند ،، گۆنگرەی نەتەوەیی ئاواتی دێرینە و خواست و ئامانجی هەموو کوردپەروەرێکە چونکە گەلەکەمان دەیەوێت بەهەموو گەلانی ناوچەکە بڵێت ئێمەش وەک ئێوە نەتەوەین خاک و زمان و سەرۆک و کلتورمان هەیە بەڵام بەهۆی پاکتاوی نەژادی و جیـنۆسایـد و ئەنفال و کیمیاباران ولەتکردنی خاکە کەمان نەمانتوانیـە بـبـیـن بەدەوڵەت  تاوەکو پەیامە ئاشتـیەکەی خۆمان بگەیـنـیـن بەگەلانی دونیا و ناوچەکە بەتایبەت کەئێمە ئەو خەباتەی کردوومانە لەپێـناو ئەوە بووە بەزمانی کوردی لەسەر خاکی کوردی لەژێر ئاڵای کوردی بەئاشتیانە بژین لەگەڵ نەتەوە و وڵاتانی دراوسێمان لەئەنجامی ڕەتکردنەوەی ئەو نیازە [ سەرۆک بارزانی ] لە 22ی تەمموزی 2013 لەهەولێری پایتەختەوە وەک سەرۆکی هەرێم و پارتی سەرپەرشتی یەکەم کۆبوونەوەی ئامادەکاری لۆ گۆنگرەی نەتەوەیی کورد کرد کە 39 حزبی سیاسی کورد لەهەر چوارپارچەی کوردستان و نوێـنەری هەموو چـیـن و توێژەکان بەژداربوون لەپێـناو دروستکردنی کردنی قۆناغێکی تازەی نەتەوەی ،، داخی گرانم چەند لایەنەک ئەم بابەتەیان تێـکدا و بەلاڕێیان دابرد ویستیان بەحیزبایەتی بکەن بەڵام جەنابی سەرۆک ئەو گۆنگرەی بەدەرئەنجامی خەباتی چەندین ساڵەی کورد دەزانی لەهەر چوارپاچەی کوردستان ،  ئەو حیزبانە  

 1 پارتی کرێکارانی کوردستان [  پەکەکە  ] 
 2 یەکێتی نیشیتیمانی کوردستان 
 3 بزووتنەوەی گۆڕان

ئەوان هیچ  کەسێکییان نەبوو بتوانێ رکابەری سەرۆک بارزانی بکات  بەدڵنیاییەوە سەرۆک بارزانی  یەکەمی  گۆنگرەبوو هەرچەندە خەبات ئەوی کردووە بەسەرۆک نەک بەدەنگدان  بەڵام لەپاڵ خەبات و قوربانی دانی جەنابیان گۆنگرەی نەتەوەیی کوردی بەپێویستی دەزانی  چونکە کۆمەڵێـک ئامانجی زۆر باش و پێویستی هەیە لەبۆ کورد تایبەت لەو سەردەمەدا 

ئامانجەکانی گۆنگرەی نەتەوەیی 

1 ئامادەکردنی کۆدەنگی حزبە کوردیەکان لەکوردستان بەجیاوازای ئایدۆلۆجیـیەکان بەمەبەستی بەیەک گەیاندنی جەمسەرە جیاکانی لایەنەکانی کوردستان سەبارەت بەبزاڤی خەباتی ئاشتیانە  لەکەشێکی میانڕەوانە لەپێناو کورد و کوردستان

 2 گەویشتن بەڕێکەوتن و پەیـمانـنامەیەکی کارکردنی لایەنە کوردیەکان کەبەشێوازێکی ڕاست وڕەوان شەڕی برا کوژی حەرام بکات لەپێناو یەکڕیزی 

3 گەڵاڵەکردنی دەنگی گەلی کورد لە نێـوئەو دەنگ ئەجێـندایە جیاوازانەی کەلەسەرووی بزاڤی سیاسی و نەتەوەیی مان دەرکەوتنە لەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

 4 گەیشتن بەسیاسەتێکی کاری هاوبەشی حزبەکان لەهەر چوارپارچەی کوردستان لەپێناو ناساندنی کێشە و دۆزی ڕەوای کورد کە جینۆساید و بەکارهێـنانی چەکی قەدەغەی کیمیاوی و هەموو هەڵمەتەکانی ئەنفال قۆناغ بەقۆناغ بەتایبەت لەدژی مەدەنی ئافرەت و منداڵ و پیر و بڕبڕەی کۆمەڵگەمان گەنجەکان

5 ناساندن و چارەسەر کردنی کێشەی تاکی کورد لەجیهانی عەرەبی و تورکیا و ئێران واتا لەکوردستانی باکوور و باشوور و ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوا ، ئەرکێکی مێژووی هەیە دەمەوێت بیـگەینم کە دەستەواژەی باکور و باشور و ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوا داهێـنانی خاتوو پاکیزە ڕەفیق حیلمە لەجێگەی کوردستانی ئێراق و ئێران تورکیا و سوریا

 6 ناساندنی ڕۆڵی گرنگی و چالاکی ئافرەتانی کورد لەمەیدانی تێـکۆشان و خەبات یان لەبواری کۆمەڵایەتی و سیاسی و ئابوری ڕێکخراوی لەوبارەییەوە کارکردن لۆ هاتـنە کاییـەی کارنامەیەکی ستراتیژی کەپارتەکان و ڕێکـخراوەکان لەسەری هاوکۆکـبن بەمەبەستی ئافرەتانی کورد کاراتربن لەدۆزی ڕەوای گەلەکەمان 

 یەکێک لەئامانجە گریـنگەکانی گۆنگرەی نەتەوەیی ئەوەیە کەسێک وەک سەرۆکی نەتەوەیی دادەنرێت کەهەموو لایەنەکان ناچارن لەپاڵ ئەو بەیەکڕیزی مامەڵەی نەتەوەیی بە کێشەکانی کورد بکەن لەگەڵ وڵاتانی داگیرکەر ، لەپاڵ ئەوەی خاک و زمان و ئاڵا و ئاین و کلتورمان هەیە سەرۆکێکی نەتەوەیی مان دەبێت کەدەتوانێت نوێنەری کورد لەنەتەوە یەکگرتووەکان دیاری بکات و هەموو لایەنەکان بەیەکڕیزی لەپاڵ سەرۆکی نەتەوەیی مان لەپێناوی ئامانجی خەباتی100 ساڵە و گشتپرسی و دەوڵەت پابەندی بڕیاریــبن.

Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP