لە کاتێکدا کە زۆربەی سەرکردەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست پشت بە هێزی سەربازی و فشاری سیاسی دەبەستن، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی ڕێگایەکی جیاوازی هەڵبژاردووە، لە ناوچەیەکدا کە شەڕ و ململانێ بووەتە دیاردەیەکی ئاسایی، سەلماندوویەتی کە دیپلۆماسیەتی نەرم دەتوانێت کاریگەرتر بێت لە ھەموو فشارێکی سەربازی و توندوتیژی دا.
لەو کاتانەی کە شاندەکانی وڵاتانی زلھێز ڕوودەکەنە ھەرێمی کوردستان، راشکاوانە دەڵێن، "کاتێک باسی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکەین، هەموو کەس چاوەڕێی هەواڵی شەڕ و پێکدادان دەکات، بەڵام کە دێنە لای سەرۆک نێچیرڤان بارزانی، نموونەیەکی جیاواز دەبینین، نموونەیەک کە لەسەر بنەمای دیالۆگ و تێگەیشتنی هاوبەش دامەزراوە و لەم روانگەیەوە ھەرێمی کوردستان جیاواز لە ناوچەکە دەبینین کە سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، ڕۆڵێکی کارای بۆ سەقامگیری و ئاشتی لە ناوچەکە ھەیە.
سوریا، کە زیاتر لە دە ساڵە لە شەڕی ناوخۆدایە و گەیشتە کۆتایی قۆناغەکەی بە رووخانی رژێم، نموونەیەکی بەرچاوە. سەرۆک نێچیرڤان بارزانی لە جیاتی بەشداریکردن لە شەڕەکە یان لایەنگری کردن لە لایەنێکی دیاریکراو، ئەو هەوڵی داوە ببێتە پردێک لە نێوان لایەنە جیاوازەکاندا و، بەم سیاسەتە سەرکەوتووەی دەیەوێ کورد لە سوریای نوێدا مافەکانی لە دەستووردا جێگیر بێت، ئەم ستراتیژە کە متمانەو دیپلۆماسیەتی سەرکەوتوو لە یەککاتدا لە ناوچەکە ئاراستە دەکات، دەبێتە ھێزێکی پشتیوانی بەھێز بۆ کورد لە سوریای نوێ دا، کە بەشێوەی ئاشتیانەو مەدەنیانە مافەکانیان جێگیر ببێت.
لە جیهانێکدا کە زۆربەی سەرکردەکان بە دوای دەسەڵاتی زیاترەوەن، سەرۆک نێچیرڤان فێری کردووین کە دەسەڵاتی ڕاستەقینە لە توانای دروستکردنی پەیوەندی و متمانەدایە. ئەمە وانەیەکە کە سەرکردەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوین لە ئێستاو داھاتوو پێویستیان بەم دیپلۆماسیەتە سەرکەوتووە ھەیە.
لە کۆتاییدا، دەتوانین بڵێین کە نێچیرڤان بارزانی نەک تەنیا سەرۆکێکی کوردە، بەڵکو نموونەی سەرکردایەتی نوێیە لە ڕۆژهەڵاتی ناوین دا، سەرۆکێک کە بۆ ھەنگاونانی کورد بەیەکگرتوویی و دیپلۆماسیەتێکی سەرکەوتوو لە ناوچەکەدا، جێگەی ئومێدی گەلی کورد و تەواوی ئاشتیخوازانی جیھانە.
جێگەی ئومێدە کە خاڵی کۆکەرەوەیە بۆ یەکگرتوویی ھێزە کوردستانییەکان لە ھەرێم و پشتیوانی بەھێزی ئاشتی و سەقامگیری و کوردستانێکی بەھێز و دیموکراسی لە ناوچەکەدا.