ترەمپ دەڵێت لە سەر داوایی من تورکیا وازی لە هێرشەکانی بۆ سەر کوردەکان هێنا. لێرەدا ترەمپ مەبەستی هێرشەکانی تورکیا لە سالی 2019 بۆ سەر گرێ سپی و سەرێ کانیێ. ترەمپ دەڵێت نازانم ئەو هێرش نەکردنی تورکیا تا کەیی بەردەوام دەبێت، چونکە کورد و تورک دووژمنی سرووشتی یەکدین، ئەوان رقیان لە یەکترییە.
ترەمپ دەڵێت : لە رابردوودا واتە 2019 ئەردوغان هێرشەکانی دژی کورد دەستیپێکرد، بەڵام پێم گوت، تکایە ئەوە مەکە و ئەویش نەیکرد. ئەگەر سەیری ئەوە بکەیت کە لە سووریا روویدا، رووسیا بێهێز کرا، ئێران بێهێز کرا. هەروەها ترەمپ دەڵێت ئەردۆغان کەسێکی زۆر زیرەکە و خەڵکی بە شێوە و ناوی جیاواز رەوانەی سووریا کرد و ئەوانیش چوون ئەو ولاتە.
لێرەدا ، ئەوەی جێگەی سەرنجە ئەوەیە ترەمپ هێچ پەیام یان خود مەسێجێکی پێ نییە بۆ ئەوەی رێگری لە مڵمڵانێ کورد و تورکەکان بکات، بە لایەنی کەمەوە تاکوو ئێستا. هەروەها باسی ئەوەش ناکات سیاسەت و بەرنامەی ئەمریکا چی دەبێت لە سووریا. لەوەش مەترسیدارتر ئەوەیە دەڵێت جاری پێشوو من رێگەم نەدا تورکیا هێرش بکات، بەلام دڵنیا نیم تورکیا ئەمجارە بە قسەی من دەکەن یان نە، چونکە بە قسەی ترەمپ کورد و تورک دوژمنی هەتا هەتایی یکترن. پێموایە لە جێگەی ترەمپ ئەوەی کورد و تورک ئاشتبکاتەوە خویندارییەکە قوڵتر دەکاتەوە.