دواین هەواڵ

تیلیگرام و تاوان و حوکمی دونیا

‌د.سەردار عەزیز

7 رۆژ پێش ئێستا

ماوەیەک لەمەوپێش خاوەنی تیلگرام پاڤڵ دۆرۆڤ لە فەرەنسا دەستگیرکرا. پاڤڵ وەک بە ناوەکەیدا دیارە بە ڕەچەڵەک ڕوسیە، بەڵام لە هەمانکاتدا هەڵگری ناسنامەی ئیماراتی و فەرەنسیشە. ئەوەی سەیرە پاڤڵ لە فەرەنسا داواکراو بوو، بەڵام بە فڕۆکەی تایبەتی خۆی فڕی بۆ فەرەنسا. ئەم ماستە بێ موو نیە!

پاڤڵ دەستگیرکرا، ئێستا دەستبەسەرە. ئەو تۆمەتانەی دەدرێنە پاڵ پاڤڵ بریتین لە ڕێگەدان بە تاوانباران، بازرگانانی موخەدەرات، منداڵبازان هەتا تیلگرام بەکار بهێنن. تیلگیگرام مانگانە نزیکەی یەک ملیار کەس بەکاری دەهێنێت. لە نێو ئەم بەکاربەرانەشدا سوپای ڕوسییە.

سایتێکی ئینتلجینسی فەرەنسی دەڵێت فەرەنسییەکان سەرکەوتوو نەبون لەوەی لایەندارێتی ئەو بگۆڕن. بەم پێیە پاڤڵ بۆ لایەنێک کار دەکات. یانی زانیارییەکانی لە گەڵ لایەنێکدا بەش دەکات. پاڤڵ لە ڕوسیا هەڵهات. هەروەها لە مۆدی ئەو توێژە دەگمەنە گیگەیە کە سیستەم و حکومەت بە پێویست نازانێت. پەیوەندیشی بە ئیماراتەوە تەنها پارەدارێتی و تاوانە. هەمومان دەزانین کە دوبەی شاری سپیکردنەوەی پارەی دزراوی ناوچەکە و دونیاشە. ئەوەی لە عێراق دوو قران دەدزێت خێرا بەرەوە دوبەی هەڵدێت.

هەندێک سەرچاوەی تری ئینتلیجینسی دەڵێن کە تیلیگرام بە ئاسانی دەستی تێ وەردەدرێت بۆیە هەموو شتێک تیایدا لە لایەن دەزگا سیخوڕییە گەورەکانەوە دەبینرێت، وەک سی ئای ئەی و ئێف بی ئای و ئەوانە.
چونی پاڤڵ بە خواستی خۆی بۆ فەرەنسا دەرخەریی ئەوەیە کە ئەگەری سازانێک هەیە لە نێوان تیلیگرام و فەرەنسا و ئەوانیتردا.

لە کاتێکدا تیلیگرام ڕێگە دەدات بە تاوان، لە هەمانکاتدا دەبێت ناوەندێک بۆ دەستکەوتنی زانیاریی و چاودێرییان.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP