دوێنێ پارتییەکی عەیارە بیستوچوار، لەسەر یەکێک لەو کۆبوونەوە حیزبییانەی کە نێچیرڤان بارزانیی جێگری سەرۆکی پارتیمان لە بادینان قسەی تیادا کردبوو پێی وتم: من وامئەزانی کاک نێچیرڤان هەر لەسەر تەلەفزیۆن باسی ئاشتی و تەبایی و شت ئەکا، کەچی ئەمڕۆ لە کۆبوونەوەکەی لەگەڵ ئێمەشدا، هەر عەینەن ئەو قسانەی ئەکرد کە ئیعلامدا ئەیانکا
سەرکردە کە بەرچاوی بۆئەوەی کە هەیە و بۆ ئەوەیشی کە دواتر ئەبێ، ڕوون بوو، ئیتر مەجلیس خۆییانە بێ یان عام، کۆبوونەوە لایڤ بێ یان بۆ ئەرشیف، ئەو هەر ئەو شتە ئەڵێ کە پێویستە بووترێ و کاری بۆ بکرێ!
برادەرێکم هەیە، تەقریبەن ڕۆژانە کاک نێچیرڤان ئەبینێ، ئەمڕۆ مەسەلەی ئەو پارتییەی بادینانم بۆ گێڕایەوە و مەبەستم بوو بزانم چی ئەڵێ، کەچی بە بزەیەکی جددیاتەوە وتی:
وەڵاهی لەگەڵ منیشدا کە دوو بە دوو قسە ئەکەین، هەر وا ئەڵێ.