دواین هەواڵ

پیاوێک کە ئەودیوی تونێلەکە ئەبینێ!

‌شیروان تاڵیب

پێش 2 هەفتە

هێشتا حەکەم فیکەی لێ نەداوە، گەمە دەستی پێکرد، جا گەمەیەکی ڕەق و توند و پڕ فاووڵات!

بانگەشەی هەڵبژاردن چۆن ئەبێ، ڕوون نیە، بەڵام هی پێشوەختە، ئەوەیە کە ئەیبینین، کەلعادە وەک هەموو شتێک، بە دەست شکاندنەوەی سیاسی نا، کە تەبیعییە، بەڵکوو بە یەکتر شکاندنی (شەخسی)، کە تەبیعی نیە، گەرم بووە!

ئەم هەڵبژاردنە لە ئەساسدا بۆئەوەیە، کە ئێمە لەیەکتری نزیک ببینەوە و منەتمان بە یەکتری بێ، کەسمان بەبێ ئەوی تر، هیچی پێ نەکرێ! جا ئەمە هەقە ناهەقە، ڕاستە غەڵەتە، ئەوەیان باسێکی ترە، بەڵام بانگەشەکەی وا بڕوا، سبەی ڕوو بە ڕوو دانیشتن لەسەر مێزێک، بۆئەوەی لەسەر تەشکیلاتی تازە دوو قسە بکرێ، جگە لە جورئەت، ڕوویەکیشی ئەوێ،، ئەم وەزعە، خاوکردنەوەیەکی ئەوێ!

غەڵەت نەبم دوێنێ بوو کە نێچیرڤان بارزانی وتبووی: لەم هەڵبژاردنەدا، گەلی کوردستان براوەیە!

ئەو پیاوە زۆر سەیر دژە باوە!

ئەو چونکە وەک ناو لەپی دەستی خۆی، ئەودیوی تونێلەکە بەڕوونی ئەبینێ، چونکە سوور ئەزانێ ئەوەی ئەمڕۆ ئەووترێ حەماوەیەکی هەستاوە و ( زۆر) جێ ناگرێ و سبەی گێچەکەی دائەبەزێ، هەر لەئێستاوە ئەیەوێ بڵێ:
مادام کۆتایی ناوی حیزبەکانمان بە ( کوردستان) دێ، کەوابێ کارێک بکەن سەرەتا کوردستان براوە بێ و
نەدۆڕێ.

Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP