دواین هەواڵ

یەکێتیناسی!

‌شیروان تاڵیب

پێش 3 هەفتە

کاتی خۆی پارتی وەک جووڵەیەکی تەبیعی و ئەدائێکی ئاسایی حیزبی، لە دەفعکردنی یەکێتی بە ئاراستەی شت شکاندندا، عەجیب شارەزا بوو!

یەعنی هەروا بۆ نموونە،،

لە ئەوەڵەوە ئەهات شتێکی فڕێ ئەدایە بازاڕەکەوە، ئینجا بە ئەعسابێکی ساردەوە، بەدیار ڕەددلفیعلی یەکێتییەوە دائەنیشت، پاشان لێزانانە ئیشی لەسەر ئەکرد!

جا ئەو یەکێتییەی کە خۆی زۆر بە شت ئەزانی، سووک و ئاسان، تا بینەقاقای خۆیی ئەخستە ناو تەپکەکەوە و ئیتر شتی وەهای ئەوت، شتی وەهای ئەکرد، نەک لە قووتوی سۆشیالدیموکراتاندا، بەڵکوو لە قووتوی هیچ عەتارێکی هیچ زەمانێکدا، وێنەی نەبوو!

کاک سامی ڕەحمەتی لە بەهاری ١٩٩٦ لە شەقڵاوە فەقەت یەک جوملەی وت و من جوملەکەش ناڵێمەوە، بەس وەڵاهی یەکێتی تا ٣١ ئاب، بەس بە وەڵامدانەوەی ئەو جوملەیەوە مەشغوڵ بوون!

جیلی زێڕینی پارتی لە یەکێتیناسیدا، هەر هەموویان دکتۆرایان هەبوو، هەربۆیەش ئەوکات کاک فەڕەنسۆی ڕەحمەتی هەمیشە ئەیووت:

پارتی عادەتی وایە ئاخیر کەس پێئەکەنێ، بەڵام زۆر پێئەکەنێ.




Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP