ئەمانە ئەو بنەمایانە بوون، کە بۆ ڕاوەستانی قەوارەی هەرێمی کوردستان لەسەر پێی خۆی، دینگە بوون!
ئەمانە ئەوانەبوون، کە دەست و پێی هەرێمەکەیان گەیاندە ناو مەحفەلی نێودەوڵەتی و ئیتر میدیای دنیاش، ئێمەیان وەک چیرۆکێکی سەرکەوتن، کە ناویشیان نابووین ( عێراقەکەی تر)، ئەگێڕایەوە!
هەرئەوەش نا، لانیکەم زیاتر لە جارێک، کە خەتەر هاتە سەر وجوودمان، ئەوەی جیهانی بۆ پاراستنمان لەو خەتەرانە هاندا و ئەوەی وایکرد لەپاڵ ئیرادەی خۆماندا بۆ مانەوە، دنیاش خەم لە مانەوەمان بخوا، دیسان هەر ئەوانە بوون!
کەچی ساڵ لەدوای ساڵ، ڕووداو لە دوای ڕووداو، دەستگرتنمان بەو بنەمایانەوە، لە پاشەکشەیەکی عەجیبدایە و بەدوای بیانوودا ئەگەڕێین، دەستیان لێ بەردەین!
لە خوامان ئەوێ دەرفەتێکمان بۆ هەڵبکەوێ، تا بیسەلمێنین ئەوەی وتمان تەنیا قسە بوو، ئەوەی بەرزمان کردبووەوە تەنیا دروشم بوو!
بەجددیمان نەبوو.